مه‌سرور بارزانی 400 پزیشك دادەمەزرێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر فه‌رمانێك كردوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دامه‌زراندنی زیاترله‌ 400 ده‌رچوی كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كانی زانكۆ جیاجیاكانی هه‌رێم.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، له‌ نوسراوێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ واژوی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌، هاتوه‌: "له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستیی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ پسپۆڕی پزیشكی گشتی، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 424 پزیشك دامه‌زرێن."

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ ئه‌و ده‌رچوانه‌ی دامه‌زراون بڕوانامه‌ی كۆلیژه‌كانی پزیشیكی گشتییان له‌ زانكۆكانی "هه‌ولێری پزیشكی و سلێمانی و دهۆك و كۆیه‌" بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) هه‌یه‌ و پزیشكه‌كان له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ناونیشانی پزیشكی نیشته‌جێی خولاو داده‌مه‌زرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار