بۆچی بە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری عێراق دەوترێت تەشریفاتی.؟
3 ساڵ لەمەوپێش
پارێزەر/ لوقمان مستەفا
سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە کە باس دێتە سەر سەرۆک کۆمار و دەسەڵاتەکانی یەکسەر بە تەشریفاتی ناوزەندی دەکەن و لە پلەوپایەی ئەوپۆستە سیادیە کەم دەکەنەوە، کەچی سەرجەمیان چاویان لەو پۆستە بڕیوە.!
ئەوەتا چەندین کەسی ئاسایی و لایەنەسیاسیەکانی عێراق و ھەرێمی کوردشتان خۆیان بۆ ئەو شوێنە پاڵاوتوە.!
دەبێ ئەوەبزانین کە سهرۆک کۆماری عێراق، بهرزترین پۆستی ئیدارییه له پهیکهربهندنی حکومی به گوێرهی ماددهی (67)ی دهستووری عێراق، که "سهرۆکی وڵات سومبولی یهکپارچهیی نیشتمانه، نوێنهرایهتی سهروهری وڵات دهکات، دهستهبهری پابهندبوون به دهستوور دهکات، پارێزگاری له سهربهخۆیی عێراق، سهروهرییهکهی، یهکپارچهییهکهی و سهقامگیری خاکهکهی دهکات" به گوێرهی دهستووری عێراق.نزیک لە چل بڕگەو مادەی دەستور باس لە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار دەکات. بەپێی توانا ھەوڵدەدەین باس لە ھەندێکیان بکەین.
پێش ئەوەی بێینە سەر دەسەڵاتەکانی گرنگە بزانین ئەو کەسەی خۆی دەپاڵێوێ بۆ ئەو پۆستە مەرجەکانی چین .!؟ بۆ مەبەستی ههڵبژاردنی سهرۆک کۆمارێکی نوێ، پێویسته کاندیدهکه چهند مهرجێکی تێدا ههبێت، تاوهکو بتوانێت خۆی بۆ ئهو پۆسته بپاڵێوێت، دوای ئهوه ناوهکهی خۆی پێشکهش به ئهنجومهنی نوێنهران دهکات و 329 ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهران دهنگ بۆ سهرۆکێکی نوێ دهدهن.
مەرجەکان:
1- پێویستە لە عێراق لە دایک بووبێت و دایک و باوکی عێراقی بن.
2- لێهاتوو بێت و تەمەنی لە 40 ساڵ زیاتر بێت.
3- ناوبانگی باش بێت و بە پاکێتی و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان ناسراو بێت.
4- بە تاوانێک، کە لەکەداری بکات، سزا نەدرابێت، ئەم خاڵە گرنگە دەبێت بەجدی وەربگیرێ لە بەرئەوەی ئەو پۆستە بەرزترین لوتکەی دەسەڵاتە.
ھەندێک لەو ماددە دەستوریانە کە باس لە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماردەکات ئەمانەن:-
1. بە فرمانێکی کۆماری داوا لەپەرلەمان دەکات بۆ کووبونەوە لە ماوەی 15 رۆژ لەدوا پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان( ماددەی 54)
2.داواکاری لە پەرلەمان بۆ سازدانی دانیشتنی نائاسایی سەبارەت بە بابەتی تایبەتی دیاریکراو (ماددەی 58)
3. پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمانی عێراق(ماددەی 60).
4.پێشکەشکردنی داواکاری بە پەرلەمان بۆ متمانە سەندنەوە لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (ماددەی 61 (8 – ب).
5. ئەندامی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ئیتحادییە (ماددەی 66).
6.دەرکردنی لێخۆش بوونی تایبەت ، ڕاستاندنی پەیماننامە و ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان ، بەخشینی مەدالیا ، قبوڵکردنی باڵوێزەکان ، دەرکردنی فرمانی کۆماری ،ڕاستاندنی فرمانەکانی لە سیدارەدان ، سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکان بە مەبەستی تەشریفاتی و ئاهەنگێڕی (ماددەی 73).
7.ڕاسپاردنی پاڵێوراوی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکهنانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا لەم کارەی سەرکەوتوو نەبوو سەرۆکێکی دیکەی حکومەت بۆ ئەو کارە ڕادەسپێرێت (مادەی 76)
8.لە کاتی بەتاڵبوونی پۆستی سەرۆکی حکومەت سەرۆک کۆماری شوێنی دەگریتەوە(ماددەی 81)
9. بە هاوبەشی لەگەل سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مافی ئەوەی هەیە پێشنیار پێشکەش بکات بۆ هەموارکردنەوەی دەستور (126 – یەکەم )
10.ڕاستاندنی هەموارکردنەوەی ماددە دەستورویەکان ( ماددەی 126 دووەم)
11.پەسەندکردن و دەرکردنی ئەو یاسا و بڕیارانەی کە لە پەرلەمانەوە ڕەوانە دەکرێن بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کۆمار ، گێرانەوەی یاسا و بڕیارەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوەیان ( ماددەی 138 – پێنجەم).
ھەر بەگوێرەی مادەی ٧١ی دەستوری عێراقی سەرۆک کۆمار ھەندێک دەسەڵاتیتری هەیە کە گرنگترینیان بریتییە لە پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسا بە پەرلەمان ئەوەش لەکاتێکدایە سەرۆک وەزیران ئەو دەسەڵاتەی نییە بەڵکو دەبێت بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە و پاش دەنگدان لەسەری، پڕۆژەکە پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت، هەر یاسایەک کە پەرلەمان دەریدەکات دەبێت سەرۆک کۆمار واژۆی بکات ،پاشان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرۆک کۆمار دەتوانێت داوا لە پەرلەمان بکات کۆبونەوەی نائاسایی گرێبدات و بابەتێکیان بۆ دەستنیشان بکات کە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن، گرنگتر لەوانەش ئەو دەسەڵاتەیە کە دەتوانێت داوا لە پەرلەمان بکات متمانە لە سەرۆک وەزیران وەربگیرێتەوە، ئەمانە تا ئێستا تەنها دەقی دەستوریی بوون و لە واقعدا کاریان پێنەکراوە، بەڵام ئەگەر سەرۆک کۆمار بیەوێ مومارەسەی ئەو دەسەڵاتانە بکات کەس ناتوانێ رێگری لێبکات.
بەڵام خاڵی لاوازی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری کە مادەی 73 لە دەستور دیاریکردووە، رێگەی پێنەداوە دەستوەردان لە دەسەڵاتی یاساداناندا بکات کە بەرزترین دەسەڵاتە لە عێراقدا، ھەر بەپێی مادەی 102ی دەستور، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەژێر چاودێری پەرلەماندایە و پەرلەمان چاودێری و سەرپەرشتی پێکهاتەی کۆمسیۆن دەکات. ئەم مادە دەستوریە ئەوەندەیتر دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری بەرتەسک کردۆتەوە، وای مقیدی کردووە پێی بوترێت تەشریفاتی.