لەسەدا 36ی خێزانەكانی هەرێم داهاتی مانگانەیان كەمترە لە 500 هەزار دینار

راوێژكارێكی پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیەك لەڕێگەی هاوڵاتی بۆ گەشەپێدانی سلێمانی پێشكەش دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

راوێژكارێكی پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیەكی بۆ دووبارە بووژاندنەوەی پارێزگای سلێمانی لە رۆژنامەی  بڵاوكردووەتەوە و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانی سلێمانی دەڵێن ئامارن كاری لەسەر بكەن.

لەژمارە (1952) رۆژنامەی ، كورتە پلانێك تایبەت بەسلێمانی بڵاوكرایەوە لەپێناو گەشەپێدانی سلێمانیدا كە لەلایەن دانا دارا، راوێژكاری سەرۆكایەتی پەرلەمان نوسرابوو.

لەدەقی پرۆژەكەدا هاتووە:» شاری سلێمانی و كۆی پارێزگاكەش بەپێی دوا رووپێوی بەردەست كە بۆ ئاماری دانیشتوان و هەموو پرسە پەیوەندیدارەكانی ئەنجام دراوە، تاساڵی 2020 بە(6,171,083)كەس هەژمار كراوە، كەژمارەی دانیشتوانی سلێمانی لەو ئامارەدا (2,152,595) كەس دانراوە».

 بەپێی ئەو ئامارەی بۆ ژمارەی خێزان لەهەرێمی كوردستان كراوە (1,071,303) خێزان لەخۆدەگرێت، لەوانە لەپارێزگای سلێمانی (441,253) خێزان دەژین، لەو ژمارەیە (88,867) خێزانیان كرێچین، كە دەكاتە(21%)ی خێزانەكانی سلێمانی.

هەر بەپێی پرۆژەكەی ئەو راوێژكارەی پەرلەمان لەهەرێمی كوردستان تێكڕای تەمەنی هاوسەرگیریی ئافرەتان (20.7) ساڵە، پیاوان (24.5) ساڵە، لەسلێمانی پیاوان (24.8) ساڵەو ئافرەتان (20.9) ساڵە، (3%)ی دانیشتوان خاوەن پێداویستی تایبەتن لەپارێزگای سلێمانی زۆرترین خاوەن پێداویستی تایبەتی لێیە كەدەكاتە (3.4%)، هەروەها لە (36%)ی خێزانەكانی هەرێم داهاتی مانگانەیان (500,000) دینار كەمترە، بەڵام لەسلێمانی رێژەكەی زیاترەو لە (40%)ە.

بەپێی بەشێكی دیكەی پرۆژەكەی دانا دارا، كەرتی وزە لەشاری سلێمانی نموونەی وەك نەوت: رۆژانە  40 بۆ 45 هەزار بەرمیلە، كە بەراوورد بەكۆی گشتی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم، زۆر كەمە، داهاتی مانگانەی پارێزگای سلێمانی نزیكەی (100) ملیار دینارە، كەداهاتی گومرگ و فەرمانگەكانە، كارەبا لەسلێمانی (33%)ی كۆی گشتی كارەبای بەرهەمهاتووی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت، ئاو لەسلێمانی رۆژانە لەناو شار بە(3) رۆژ چوار كاتژمێر هەیەو لەدەرەوەی شەستمەتریش بەهەمان شێوەیە .

لەكۆتایی پرۆژەكەشدا هاتووە: هەموو پڕۆسەیەكی گەشەپێدان بۆ ژیان لەشارێكی مۆدێرندا پێویستە میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی بەڕوونی دیاری بكرێت، لەوانەش سەرەتای دەستكردن بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە لە 2/1/2022و بۆ ماوەی یەك ساڵ دەبێت.

وەك دانا دارا راوێژكاری پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی پێكردووە، بۆ سلێمانی گرنگە، لەلایەك راستكردنەوەی ژیان بكات بۆ بوارەكانی ژیان لەشارەكە بەپێی ستاندارە جیهانیەكان و لەلایەكی ترەوە مافە یاسایی و دەستورییەكانی وەك شار وەدی بهێنێت چونكە سلێمانی ماستەرپلانی نییە و رێژەی سەوزاییش تێیدا بەپێی ستانداردی جیهانی نییە.

دانا دارا راوێژكاری پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرۆژەكەیەوە لەلێدوانێكدا بە وت :» بۆ ئەم نووسینە تەنها سوودم لەچەند ئامارێكی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و پاشان توانا كەسیەكانم و راوێژێكی سنوردار وەرگرتووە».

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە ئامانجی پڕۆژەكە ئەوەیە، سلێمانی وەك شارو وەك پایتەختی رۆشنبیری، هەمیشە لەپێگەی خۆیدا بمێنێتەوەو بۆ ئاسۆی باشتر هەنگاو بنێت بۆ بەدیهێنانی هەموو مەرجە ستاندارە جیهانییەكان كە بۆ شارو شارنشینی پێویستە لەسلێمانیدا.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت:»كار لەسەر ئەو پرۆژەیە دەكەین كە تایبەتە بەسلێمانی».

بارزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە وت:»پرۆژەكەم خوێندووەتەوەو داومە بەژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تا لیژنەی پرۆژەكان كاری لەسەربكەن».

« پرۆژەكەم بەلاوە جوانەو چاوەڕێی وەڵامی لیژنەكەم لەسەری تا كاری لەسەربكەن، زیاتر لەسێ رۆژە لیژنەكە بەدەستیان گەیشتووە، ئێمە هەر پرۆژەیەكیش كە بەدەستمان دەگات رادەستی لیژنەی تایبەتمەندی دەكەین».، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وا دەڵێت.

هاوكات، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ئاماری داهاتی خێزان ئاشكرا دەكات لەپارێزگای سلێمانیدا.

 مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ  هێمای بۆ ئەوەكرد بۆ ساڵی 2021 ژمارەی دانیشتوانی سلێمانی دوو ملیۆن و 336 هەزار و 191 كەس بووە، ژمارەی خێزانیش لەپارێزگاكە 507 هەزار و 867 كەس بووە.

مەحمود عوسمان ئەوەشی باسكرد كە لەساڵی 2007 تێكڕای خەرجی خێزان لەهەرێم بۆ مانگێك ملیۆنێك و 699 هەزار دینار بووە، بەڵام لە 2018 بووە بەملیۆنێك و 293 هەزار.

هاوكات لەسلێمانیش لە 2007 ملیۆنێك و 676 هەزار بووە، بەڵام لە 2018 بووە بە ملیۆنێك و 123 هەزار دینار، رێژەی بێكاریش لەسلێمانی تا 2014 لە 7٪ پۆینت شەش بووە، بەڵام لە 2018 بووە بە 5٪ پۆینت حەوت، هەروەها رێژەی ئەوانەی لەسلێمانی خاوەنی خانووی خۆیان بوون لە 2018 دا 83٪ پۆینت نۆ بووە».

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەربارەی پرۆژەكە ئەوەی روونكردەوە كە چەند تێبینییەكی لەسەر ئەو پرۆژەیەی راوێژكارەكەی سەرۆكی پەرلەمان هەیە كە تایبەت بەسلێمانی نووسیوییەتی.

زەردەشت رەفیق، لەلێدوانێكدا بە وت :»پرۆژەكەم خوێندووەتەوە و زۆر باش و گونجاوە، بەڵام دوو تێبینیم لەسەری هەیە، یەكەمیان لەپرۆژەكەدا دەڵێت سلێمانی ماستەرپلانی نییە بەپێچەوانەوە ماستەرپلانێكی زۆر باش بۆ سلێمانی دانراوە بەراورد بەهەولێر و دهۆك و كاریشی پێدەكرێت».

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی روونكردەوە كە رێژەی سەوزایی لەپارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە ئاستی ستانداری جیهانی، بۆ جێبەجێكردن و ئاسانكاری پرۆژەكەش وەكو شارەوانی سلێمانی ئامادەی هەموو هاوكارییەك دەبن.

دەقی پرۆژەكەی راوێژكارەكەی پەرلەمان لەم لینكەدایە

https://hawlati.co/page_detail?smart-id=22828

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار