میدیای سێبەرو سێبەری میدیا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڕێ‌ توانا

دوای رووخانی رژێمی بەعس، ئەمریکاییەکان هەر زوو لەپەراوێزی ئەرکە سەربازی و ئەمنییەکان، تەریب لەگەڵ هەوڵ و هەنگاوەکانیان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی هەیکەل و پەیکەری دەزگاو دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق، ئەوەی پۆڵ بریمەر ناوی نا (عێراقی نوێ) بۆ پاساو دانەوەی یەکێک، لەدروشمەکانیان ، کەبریتی بوو لە بە(دیمۆکراسیکردن)! هەوڵیاندا سەپۆرتی میدیایەکی نا تەقلیدی بکەن ، کەمیدیای ئەهلی یان ئەوەی لە دیسکۆڕسی میدیا ناوی لێنرا میدیای سەربەخۆ، کرد، هەڵبەت میدیای ئەهلی و دەرە حزب و تەوەلا لەدەوڵەت بۆ عێڕاق ئەزموونێکی تازە بوو، تازە بەو مانایەی کەلایەنی کەم دوای هاتنی بەعسیەکان، لەشوباتی ١٩٦٨ کۆمەڵی عێراقی دەقی بەمیدیا حزبی قائید میدیای نیزامی گرت، میدیایەک کە کودەتای ناودەنا شۆڕش! شۆڕشیشی ناودەنا لادەرو لایاسا دەرچوو! ئیدی عادەتەن میدیای نیزام، وایە میدیایەکی پیشەیی نیە، میدیایەکی تەوجیهییە، نیزام چ بخوازێت بێ لام و جیم ئەوە دەوەشێنت، هەربۆیە ئەمریکاییەکان وەک چۆن هەوڵیان بۆ دووبارە درووستکردنەوەی دەوڵەتێکی تازەو بەدیزاینێکی تازەدا، بەهەمان شێواز نیازمەند بوون کەوا میدیاو لەپاڵیدا پەرەدان بەکۆمەڵی مەدەنی دوو بوار یان گێڵەی ئیشکردن بن، چونکە وەک چۆن میدیای ئەهلی، میدیای نیزام و حزب کەم رەنگ دەکات، هەرواش گەشەکردنی کۆمەڵی مەدەنی پاشەکشە بەکۆمەڵی تەقلیدی دەکات، مسۆگەر هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لەعێراق بەرکەوتی لەم گرنگی دانەی ئەمریکاییەکان و دەوڵەتانی ناو چوارچێوەی هاوپەیمانی دژ بەتیرۆر هەبوو، گەرچی لەسەرەتای ٢٠٠٠کانەوە، بەدەرچوونی چەند هەفتەنامەو گۆڤارێک، بەچاودێری میدیا ئەهلی و دەرە حزب دەرکەوت بوو، بەڵام هەم بەڕەخساندنی کەشی ئازادی زیاترو سەپۆرتی چەندین رێخکخراوی دەرێی کوردستان بوون بەفاکتەری سەرهەڵدانی دەرزەنێک میدیای بیستراو، بینراو، نووسراو، ئیدی کردنەوەی کەناڵی میدیای بوو بەمۆدە، دەرکرێت بڵێین بەمۆدە بوون، یەکەم شەقا بوو کە بەر میدیا جدی کەوت، چونکە هەر شتێک کە بوو بەمۆدە ئیدی نەتیجە ئۆرجیناڵ پاشەکشە دەکات، ئەمەش هەم بۆ میدیا راست بوو، هەم بۆ لێشاوێک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، شەقی دووەم کەوا بەر میدیای ئەهلی کەوت، بێگومان دروستکردنی میدیای ناڕاستەوخۆی حزب و شەخس بوو، ئەم میدیایە کە ناونرا میدیای سێبەر، هەڵبەت میدیای سێبەر میدیایەک بوو بەرانبەر میدیای ئەهلی، ئەرکی هەرە سەرەکی بریتی بوو لەلێدان لەمیدیای ئەهلی تازە سەرهەڵداو، ئەم میدیاییە لەپاڵ لێدان، لەمیدیای پیشەیی و ناپیشیانە ڕاستی بەدرۆ تەرجومە دەکردوو درۆشی بەسعری راستی دەخستە بازاڕ، بەبازاڕکردنی ئەوە گوزرارشتەی باوبڵاوی ناو خەڵک بەوەی ( هەرچی میدیا وەک ڕاستی باسی کرد ئەوا پێچەوانەی راستە!) لەو ستراتیج و ئەکتە میدیایە سێبەرەوە سەرچاوەی گرت، ئاشکرایە کە ئەم میدیایە زۆر بڕی نەکرد، ئەمما لەوەدا ئامانجەکەی پێکا کە میدیای ئەهلی لەگەڵ خۆیدا پاشەکشە پێکرد، بێگومان بەش بەحاڵی ئێستا قۆناغی دووەمی میدیای ئەلیکترۆنی دیجتاڵ میدیایە. ئێستا کەوا سۆشیال میدیا سێبەری بەسەر کایەی سیاسی کۆمەڵایەتی ئابوری و فەرهەنگیدا کردووە، ڕۆژ بەڕۆژ ئەرک و ئامانجی میدیای جدی و ئەهلی و قورسەکردووە، ئەوەی کە ئێستا باکگراوندی سۆشیال میدیاییە ڕەگەزەکانی مەعریفەلۆجیکی میدیای پیشەی نیە بەڵکو رێک تەریبە، لەگەڵ ئەو سایکۆلۆجیا خێراو پەلە پەلەی وەرگر، وەرگرێک کە بووەتە دەفری هەواڵی ڕۆژانەو رێپۆرتاژی رووکەش ئاساو تەحلیلاتی هەنوکەیی، جا زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێین کە ئەم فۆڕم و ستایلە سێبەری سۆشیال میدیا وەرگرێکی بەرهەم هێناوە کەخاڵیە لەمەعریفەو وشیاری درێژ مەودا مەعریفەیەک کە جێکەوتی ئەرێنی هەبێت لەسەر کایەکانی تر، ئێستا دروست سێبەری سۆشیال میدیا تێکڕای وەرگری کردووەتە وەرگرێکی شاشەیی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار