مه‌زڵوم عه‌بدى: کوشتنی سەرۆکی رێکخراوی داعش روحی شەهیدان ئاسودە دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند:" هاوبەشی نێوان هەسەدە و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی گروپی چەکدارانی داعش بەبەهێزییەوە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت کە لەماوەیەکی نزیکی رابردودا هەسەدە 121 رۆڵەی لەشەڕی گرتوخانەی حەسەکە شەهیدبوون، کوشتنی سەرۆکی رێکخراوی داعشیش روحی شەهیدان ئاسودە دەکات".

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - ھەسەدە رایگەیاند، سوپاسی سەرۆک و گەلی ئەمریکا دەکات بۆ پشتیوانییەکانیان و کوشتنی سەرۆکی رێکخراوی داعش، جەختیش دەکاتەوە لەوەی هاوپەیمانی نێوان هەسەدە و ئەمریکا بۆ روبەڕبونەوەی تیرۆر بەبەهێزی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 4-2-2022 مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - ھەسەدە لە پەیامێکدا لە تویتەر باسی لەوەشکردوە، سوپاسی سەرۆک و گەلی ئەمریکا دەکات بۆ پشتیوانییەکانیان و هێرشەکەی ئەم دوایەی سەر گروپی چەکدارانی داعش کە بووەهۆی کوژراونی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی، سەرۆکی رێکخراوی داعش.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوبەشی نێوان هەسەدە و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی گروپی چەکدارانی داعش بەبەهێزییەوە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت کە لەماوەیەکی نزیکی رابردودا هەسەدە 121 رۆڵەی لەشەڕی گرتوخانەی حەسەکە شەهیدبوون، کوشتنی سەرۆکی رێکخراوی داعشیش روحی شەهیدان ئاسودە دەکات.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 3-2-2022 ژمارەیەک هێزی ئەمریکی گەیشتنە گوندی ئاتما لە پارێزگای ئیدلبی سووریا و خانووەیەکیان گەمارۆدا. هێزە ئەمریکییەکە دەیویست ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی کە چەند نازناوێکی دیکەیشی هەیە وەک ئەبو عەبدوڵڵا قەرداش دەستگیربکەن، بەڵام وەکو سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جێگرەوەکەی ئەبوبەکر بەغدادی رەتیکردووەتەوە خۆی بەدەستەوە بدات و خۆی تەقاندووەتەوە، لەگەڵ خۆیشیدا چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کوشتووە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار