نێچیرڤان بارزانی: کوژرانی سەرکردایەتی داعش کردەوەیەکی دادپەروەرانەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند: "کوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش و کردەوەیەکی دادپەروەرانە بوو بۆ قوربانییانی دەستی تاوانە تیرۆریستییەکانی گرووپەکە".

ئەمڕۆ هەینی 4ی شوباتی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "کوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش و کردەوەیەکی دادپەروەرانە بوو بۆ قوربانییانی دەستی تاوانە تیرۆریستییەکانی گرووپەکە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ئەمریکای کردووە بۆ سەرکەوتنی لەو ئەرکەیدا و دەشڵێت، "جەخت لە پابەندبوونمان بە شەڕکردن و لەنێوبردنی تیرۆر دەکەینەوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کوشتنی ئەو سەرکردەیەی داعشی لە ماڵەکەی خۆی لە باکووری سووریا لەلایەن هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەیەوە راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لەکاتی گەمارۆدانیدا خۆی تەقاندووەتەوە و چەند کەسێکی لە خێزانەکەی بەو هۆیەوە کوژراون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار