هۆشیار زێباری: کاندید بوونم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری یەکلایی بووەتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هۆشیار زێباری رایگەیاند:" کاندید بوونم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری یەکلایی بووەتەوە
ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵی فەرمی عێراقدا رایگەیاند: ''هەڵبژاردن زۆر شتی گۆڕی، گەلی عێراق قسەی خۆی کرد و هەموو هێزە سیاسییەکان باش لە پەیامی گەلی عێراق تێگەیشتوون و کاندید بوونم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری یەکلایی بووەتەوە.
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ئێمە وەک پارتی لەگەڵ هەموو هەوڵێکی چارەسەرکردنی کێشە چارەسەرنەکراوەکانین لە عێراقدا.''
هۆشیار زێباری دەشڵێت:''لەگەڵ یەکێتی ئێمە هاوپەیمانین و دوای سەرکەوتنیشم لە پۆستی سەرۆک کۆماردا هەر بە هاوپەیمانی یەکتر دەمێنینەوە.''
لەبارەی ئەوەی هاوپەیمانێتی پارتی و سوننە و رەوتی سەدر مەترسی بێت بۆ سەر حەشدی شەعبی، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرایکرد، ''گرەنتی دەدەن بەوەی پارێزگاری لە حەشدی شەعبی دەکەن، چونکە "حەشد دامەزراوەیەکی یاسایی رێزدارە."
