ئۆكرانیا سەربازەكانی بۆ جەنگ ئامادە دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپای ئۆکرانیا دەستی کردووە بە مەشقی سەربازیی بۆ ئەو چەکانەی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی ناردووە، بۆ ئەو جەنگەی لەگەڵ روسیا دەستیان پێكردووە.
ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند:" دوێنێ هەینی 4ی کانوونی دووەمی 2022، سوپای ئۆکرانیا دەستی کردووە بە مەشقی سەربازیی بۆ ئەو چەکانەی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی ناردووە، بۆ جەنگان دژی ڕووسیا.
ئاژانسەکە ئەوەشی ڕاگەیاند:" بەشێک لە سەربازانی سوپای ئۆکرانیا، لە شاری یاڤۆریڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، مەشقی سەربازییان بۆ چەکە ئەمریکییەکان کرد، کە پێک دێت لە موشەکی دژە تانک، موشەک هاوێژ و چەکی دیکە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چەکانە بەشێکن لەو پاکێچە 200 ملیۆن دۆلارییەی ئەمریکا، کە بۆ پاڵپشتیی ئۆکرانیای ناردووە لە جەنگان دژی ڕووسیا.
لەبارەی چەکەکانەوە، ئەندری بێستیوک، وتەبێژی ستافی جەنەڕاڵی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، "چەکەکان یارمەتیی وەستان و وێرانکردنی لۆرییە سەربازییەکانی ڕووسیا دەدات، هەروەها ئەو بینایانەش وێران دەکات، کە سەربازە ڕووسییەکان خۆیانی تێدا دەشارنەوە".
ئەمریکا، رووسیا بە هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی فێڵی مەیدانی و درووستکردنی هێرشی سەربازیی ساختە بۆ سەر خاکەکەی تۆمەتبار دەکات، تاوەکو بەو بیانوەوە هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا، کریملن و وەزارەتی بەرگریی رووسیا تۆمەتەکان رەتدەکەنەوە و بە هەوڵدان بۆ شێواندنی راستییەکان ناویدەبەن.
