رەوتی سەدر: بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر ڕایگەیاند:"بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەین". دەشڵێت:"بە فەرمانی رێبەری رەوتی سەدر دانوستاندنەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان رادەگرن".
ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"لەسەر داوا و فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان رادەگرن، هەروەها دەشڵێت، "بەشداری لە دانیشتنی رۆژی 7ـی مانگ ناکەین پەرلەمانتارانمان ئامادەی دانیشتنەکە نابن."
حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیارەکەیان حاکم زاملی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناگرێتەوە".
بڕیارە، رۆژی 7ی شوباتی 2022 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، كه لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕكابهرییهكى بههێز هەیە.
