حه‌لبوسى: چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى عێراق حكومه‌تى ته‌وافوقى نییه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند:"چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى عێراق، حكومه‌تى ته‌وافوقى نییه‌ و عێراق نابێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شكسته‌كانى ڕابردوى".

ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لەمەراسیمی شەهیدی عێراق (ساڵڕۆژى شەهیدبونی محەمەد باقر ئەلحەکیم) ڕایگه‌یاند: "ئێستا عێراق لەبه‌رده‌م قۆناغێکی نوێدایەو ئامادەیە ببێتە ڕوگه‌ى ناوچه‌كه‌و جیهانیش".

حه‌لبوسى ئه‌وه‌شى وت:"عێراق ئەمڕۆ لەقۆناغێکی نوێدایەو چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌ش حكومه‌تى ته‌وافوقى نییه‌و ناشبێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شكسته‌كانى ڕابردوى، بۆیه‌ ده‌بێت پەرلەمان پێداویستی بەپەلە جێبەجێبکات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار