کازمی: لەئێستادا گرەو لەسەر شکستهێنانی ئەزمونی دیموکراسی عێراق دەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" لەئێستادا گرەو دەکرێت لەسەر شکستهێنانی ئەزمونی دیموکراسی عێراق، بۆیە باوەڕم وایە دیموکراسی پارێزراوترین رێگەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات ".

ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، مستەفا کازمی لە وتارێکدا لە ساڵیادی شەهیدکردنی محەمەد باقر ئەلحەکیم رایگەیاند:" لەئێستادا گرەو دەکرێت لەسەر شکستهێنانی ئەزمونی دیموکراسی عێراق، بۆیە باوەڕم وایە دیموکراسی پارێزراوترین رێگەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی گەلان".

لە پەیامەكەیدا مستەفا كازمی وتیشی:" ئێمە روبەڕوی ئاستەنگی گەورە بوینەوە، بەڵام ئامانجی هەمومان ئەوەیە عێراق ببێتە یەکێک لە وڵاتە سەرکەوتوەکان".

بڕیارە، رۆژی 7ی شوباتی 2022 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، كه‌ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕكابه‌رییه‌كى به‌هێز هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار