نوسینگه‌ی هه‌ڵشۆ له قه‌ڵادزێ به 500 ده‌فته‌ر دۆلاری هاوڵاتیان ئیفلاس بوونی خۆی راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ له قه‌ڵادزێ زیاتر له 300 که‌س رایانگه‌یاند بڕێکى زۆر پاره‌یان لاى خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌که و به‌ناوى کاره‌وه پاره‌کانیان ناداته‌وه. هاوکات خاوه‌نى نوسینگه‌که ئیفلاس بونى خۆى راگه‌یاند.
ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022، زیاتر لە 300 کەس لە قەڵادزێ کە پارەیان لای خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵۆگۆڕی دراوە لەبەردەم نوسینگەکە کۆبونەوە.
ڕەسول عومەر خاوەنی نوسینگەکە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بەهۆی لەدەستدان و خواردنی پارەیەکی زۆرمان لای هەندێک کەس، بۆ ماوەیەکی کاتی ئیشوکارەکانمان ڕادەگرین".
ئه‌م راگه‌یاندراوه له په‌یجى قه‌ڵادزێ بڵاوکراوه‌ته‌وه و تا ئێستا زانیارى دیکه‌ى له‌سه‌ر نییه.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه له ملوه‌ى رابردوودا له رانیه و قه‌ڵادزێ که‌سێک به‌ناوى سلێمان هه‌ڵشۆیی پاره و سه‌یاره و مه‌ڕو ماڵاتى ژماره‌یه‌کى زۆرى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ى برد و له‌ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ره.
