موقتەدا سەدر په‌یوه‌ندى به‌ مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ کرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر په‌یوه‌ندى به‌ مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ کرد و رایانگەیاند:" جەخت لە "هاوپەیمانێتیی ستراتیژی" و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکەنەوە".

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی  و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، جەخت لە "هاوپەیمانێتیی ستراتیژی" و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکەنەوە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای تویتەکەی شەوی رابردووی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەمڕۆ دێت. لە تویتەکەی سەدردا هاتبوو، "ئەگەر بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانی هاوپەیمانمان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، تەنانەت هەموو بەربژێران بۆ ئەو پۆستە مەرجەکانیان تێدا نییە، داوا لە پەرلەمانتارانی چاکساز دەکەم دەنگی پێ نەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازییداین و خوازیاری دەسەڵات و دەسەڵاتداری نین."
 

دەقی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی:...

سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە دەكات

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 5ـی شوباتی 2022 سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و  پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار