منی پاک، ئەوی پیس
سەردار عزیز
3 ساڵ لەمەوپێش
سەردار عزیز
بە دەگمەن مرۆڤ بیر لە ئەوە دەکاتەوە کە چۆن بیر دەکاتەوە. ئەم ڕامانە لە بیرکردنەوە، یان چونە ئەودیوی بیرکردنەوە لە پێناو تێگەیشتن لەوەی کە بۆچی وەها بیردەکەیتەوە، یان بۆچی جۆرە وشە و زاراوە و دەربڕینی تایبەت بەکاردەهێنیت، کارێکی ئاسان نیە. لە ناو چ جۆرە زمانێکدا نیشتەجێی، لەهەناو چ چوارچێوەیەکدا لە قاڵبدراوی؟ بەڵام کاتێک کەسەکان لە چۆنێتی بیرکردنەوەیان رانامێنن، ئەوا نابنە خاوەن بیرکردنەوەی خۆیان بەڵکو بەبێ ئاگایی دەبنە بەشێک لە کۆئامرازێکی زەبەلاح، کە بیرکردنەوەی زاڵە، یان هیچ نەبێت یەکێک لە بیرکردنەوە زاڵەکانە. هەرچەندە بیرکردنەوە لە دونیای کوردیدا کردەیەکی زۆر دەگمەن و تایبەتە، چونکە زۆرینەی ئەوەی کە بە ناحەق دەخرێتە خانەی بیرکردنەوەوە، زیاتر دەربڕینی هەست و سۆز و هەڵچون و داچون و پەرچەکردار و برینداربون و ناڵاندن و بۆڵەیە. دێینەوە سەر ئەم بوارە لەداهاتودا بەقسەکردن لەسەر affect theory . بەڵام با لێرەدا کەمێک قسە لە سەر ئەو کەمە بیرکردنەوەیە بکەین کە هەمانە.
ئامانجی ئیسلامییەکان لە تۆمەتبارکردنی نوسەران و گۆرانیبێژان ئەوەنیە دەسەڵاتیان بە سەر ئەواندا بسەپێنن، بەڵکو لەڕێگای ئەوانەوە بگەنە جەماوەرێکی بەرفراوانتر، کە هەرگیز نە نووسینی ئەو نووسەرانە دەخوێنێتەوە و نە گرنگی بە دیدی و بایەخیان دەدەن، بەڵکو لە پرۆسەی رەش و سپیدا، یان شەیتان و رەحماندا، وەها بیردەکەنەوە کە ئەوانە ئیبلیسن و ئەم دەبێت نەفرەتیان لێبکات و ئەوانەی ئەم کاری نەفرەتسازییە هەڵدەسوڕێنن داکۆکیکەرن لە ئیسلام کە لە لایەن ئەمانەوە کەوتوەتە مەترسییەوە
یەکێک لە شێوازە زاڵەکانی بیرکردنەوە، نەک هەر لە ناو ئێمەدا، بەڵکو لە دونیادا، بیرکردنەوەی باینەری یان دایکۆتۆمییە. بۆ هەبونی دەربڕینێکی تایبەت بۆ بیرکردنەوەی باینەری یان رەش و سپی هاوڕێیانێکی زۆر هاوکارییان کردم، بەڵام لە وەڵامەکانیاندا جگە لە وەرگێڕانەکی گونجاو بۆ دەربڕینەکە ئەوەم خوێندەوە کە قسەکردن لە سەر ئەم بوارە لە دونیای ئێمەدا بونی نەبوە و نیە. لێرەدا من کۆمەڵێک دەربڕین بەکاردەبەم بۆ گەیاندنی مەبەستەکەم، لەبەر نوێیەتی بوارەکە، هەتا لە داهاتودا دەربڕینێک زاڵ بێت. ئەو دەربڕینانە وەک جەمسەرگیری، رەش و سپی (دیارە کێشەم هەیە لە گەڵ دەربڕینی ڕەش و سپیدا، چونکە ڕەگەزپەرستانەیە. رەش و سپی یانی رەشی خراپ و سپی باش، ئەمەش لە دونیایەکدا کەڕەنگ و رەگەز ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەی تیادا دەبینێت کاریگەری زۆرە).
[جێگای ئاماژەپێدانە بیرکردنەوەی رەگەزی، مەبەست لێرەدا نێر و مێ یان جێندەری نیە، بەڵکو رەگەز، لە بڕی Race بەکاردەبەم. میتۆدی رەگەزی بۆ تێگەیشتن لە پرسی کورد بەکارنەهاتوە، لە کاتێکدا کورد لە هەموو گەلانی تر زیاتر رووبەڕووی رەگەزپەرستی دەبێتەوە. لەم دوییانەدا هەندێک کارم بینی لە ئەمریکا بەم بوارەدا، جێگای پێزانینە].
با بگەڕێینەوە سەر پرسە سەرەکییەکەمان. لەم بوارەدا پۆستمۆدێرنەی ئەوروپی، کە رەخنەی میتۆدەکانی مۆدێرنە دەکات زۆر بە کەڵکمان دێت. یەکێک لەوانە جاک درێدایە. پرۆژەی هەرە سەرەکی بیری دێریدا رەخنەکردنی میتۆدی بیرکردنەوەی مۆدێرن بوو. لەم بوارەدا کۆمەڵێک چەمکی زۆری داهێناوە، یەکێک لەو چەمکانەی لێرەدا بەکارمان دێت چەمکی هاونتۆلۆجییە. ئەو ئەو چەمکە لە شەبەنگەکانی مارکسدا دەهێنێتە ئاراوە. ئەم چەمکە پەیوەندی بەکۆمەڵێک چەمکی ترەوە هەیە وەک شەبەنگ، دێو، راوەدونان، لێنەبونەوە. بەڵام لە هەمانکاتدا مانای جۆرێک لە ئامادەیی رابوردوە لە ئێستادا، کە ئامادەییەکی نائامادەییە. بەو مانایە وەک چۆن دێو، ئەگەر بڕوامان پێی هەبێت، لێرە و لێرەش نیە، بەهەمانشێوە رابوردوو لە ئێستادا ئامادەیە. ئەمە لە یەک کاتدا رەخنەی مۆدێرنەیە لە چەندین ئاستدا. یەکەم، دابڕانێک نیە لەنێوان رابوردوو و ئێستا و داهاتوو. ئەو ذابڕانەی کە مۆدێرنە لە پرۆسەی سنورسازیدا دەیەوێت بڕوامان پێبهێنێت.
با قسە لە سەر پرسی ئیسلامییەکان و ئەوانیتر بکەین، کە لەم دواییانەدا بونەتە مژارێکی سەرەکی لە دونیای کەلتوری ئێمەدا. لەهەردوو کەیسی شێرزاد حەسەن و ناسری رەزازیدا خێرا دوو بەرە دروست بوو. بەرەیەکی هێرشکەر و بەرەیەکی داکۆکیکەر. ئەم دۆخە ساتەوەختی بەرجەستەبونی بیری جەمسەرگیریی و دایکۆتۆمییە. ئیسلامییەکان لە کاتێکدا خیتابیان وەهایە کە دژ بەقسە و هەڵوێستەکانی شێرزاد و ناسرن، بەڵام لەهەمانکاتدا پێویستیان پێیەتی و بەکاری دەبەن و سودی لێدەبینن
ئەم نەبونی دابران و سنور لە نێوان کاتەکاندا مانای فرەیی رەهەندەکانی کاتە لە یەک کاتدا. ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە لەنێوان یەکە جوداکاندا سنورێکی دابڕی تەواوی بوونی نیە، بەڵکو یەکەکان، هەموو بە شێوازی جیاواز تێکچراژاون. دەتوانین ئەم میتۆدە بگوێزینەوە بۆ پەیوەندی نێوان من و ئەو. من و ئەو پەیوەندییەکی ئاڵۆزمان هەیە. دیارە لێرەدا مەبەستم لە من، کەسی خۆم نیە. من ئەویتر بۆخۆی بەرهەم دەهێنت، هەندێکجار بە نێگەتیڤ، لە پێناو مەبەست و ئامانجی خۆیدا. بەڵام ئەویتر دەبێتە بەشێک لە من. بۆ ئەوەی لە میانەی رووداوێک یان واقیعدا پرسەکەمان روون بکەینەوە با قسە لە سەر پرسی ئیسلامییەکان و ئەوانیتر بکەین، کە لەم دواییانەدا بونەتە مژارێکی سەرەکی لە دونیای کەلتوری ئێمەدا. لەهەردوو کەیسی شێرزاد حەسەن و ناسری رەزازیدا خێرا دوو بەرە دروست بوو. بەرەیەکی هێرشکەر و بەرەیەکی داکۆکیکەر. ئەم دۆخە ساتەوەختی بەرجەستەبونی بیری جەمسەرگیریی و دایکۆتۆمییە. ئیسلامییەکان لە کاتێکدا خیتابیان وەهایە کە دژ بەقسە و هەڵوێستەکانی شێرزاد و ناسرن، بەڵام لەهەمانکاتدا پێویستیان پێیەتی و بەکاری دەبەن و سودی لێدەبینن.
بە مانایەکی تر، ئەوان خۆشحاڵن کە ئەو کەسانە ئەو پرسانە دەوروژێنن هەتا بیکەنە مژار و پەیام و ئامانجی خۆیان بگەینن. لێرەدا شێرزاد و ناسر دەبنە بەشێک لە پرۆسەی ئیسلامییەکان بۆ سەپاندنی هەژەمۆنیەتی خۆیان، بەڵام بەشێکی نەفرەت لێکراو. ئەمە هەمان ئەو هاوکێشەیە کە ئیسلام لەخیتابی رۆژئاوادا ئامادەیە. رۆژئاوا ئیسلام بەکاردەبات وەک نەیارێکی پێویست بۆ بونیادنانی خۆی. بەهەمانشێوە ئیسلامییەکان نەیارەکانیان بەکاردەبەن بۆ سەپاندنی هەژەمۆنیەتی خۆیان. ئەوەی جێگای بەزەییە بەرەی بەناوی عەلمانی یان دۆستانی ئەو کەسانەیە، کە وەها دەبینن ئامانجی ئیسلامییەکان دژایەتی ئەو کەسانەیە، یان تەنها دژایەتی ئەو کەسانەیە، ئەوە نابینن کە ئیسلامییەکان ئەوە وەک دەرفەتێکی زێڕین دەبینن بۆ سەپاندنی هەژەمۆنیەتی خۆیان.
لێرەدا گونجاوە لەو دیدە دۆلۆزییە سودمەندبین کە دەڵێت راستی هەمیشە ونە لە بیرکردنەوەو رەفتاری جەمسەرگیریدا. دیدی جەمسەرگیریی یان دابەشکردنی دونیا بۆ باش یان خراپ، هەرگیز ناچنە خانەی بیرکردنەوە یان دونیابینییەوە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ بونیادنانی ستراکتۆرێک کە تیایدا لایەک دەبێت بە زوڵملێکراو، سوکایەتی پێکراو لەلایەن کەسێک یان لایەنێکی ترەوە، لە کاتێکدا پرسی سوکایەتی پرسێکی ئاڵۆزە، چونکە هەمیشە ئەوەی خۆی وەها دەبینێت سوکایەتی پێکراوە، کەسێکە خوازیاری ئەوەنیە کە رێزی بگیرێت بەڵکو خوازیاری ئەوەیە کە دەسەڵاتی بسەپێنێت.
بۆ سەپاندنی ئەم یارییە دەسەڵاتییە، نەک تەنها بە سەر کەسی سوکایەتیکەر. بە مانایەکی تر، ئامانجی ئیسلامییەکان لە تۆمەتبارکردنی نوسەران و گۆرانیبێژان ئەوەنیە دەسەڵاتیان بە سەر ئەواندا بسەپێنن، بەڵکو لەڕێگای ئەوانەوە بگەنە جەماوەرێکی بەرفراوانتر، کە هەرگیز نە نووسینی ئەو نووسەرانە دەخوێنێتەوە و نە گرنگی بە دیدی و بایەخیان دەدەن، بەڵکو لە پرۆسەی رەش و سپیدا، یان شەیتان و رەحماندا، وەها بیردەکەنەوە کە ئەوانە ئیبلیسن و ئەم دەبێت نەفرەتیان لێبکات و ئەوانەی ئەم کاری نەفرەتسازییە هەڵدەسوڕێنن داکۆکیکەرن لە ئیسلام کە لە لایەن ئەمانەوە کەوتوەتە مەترسییەوە. ئەوەی هەڵەیە کە ئەوانەی کە دەکرێن بە ئامانج وەها دەزانن پرسەکە کەسی ئەوانن، لەو راستییە ئاڵۆزە تێناگەن کە ئەوان بە ئامراز دەکرێن بۆ بەرهەمهێنانی بێدەنگی، وروژانی جەماوەر، سەپاندنی هەژەمۆنیەت.
ئەم هاوکێشەیە بۆ پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتیش راستە، هەروەها بۆ زۆربەی جۆری پەیوەندییەکانی نێو کۆمەڵگای ئێمە. لە میانەی ئەمجۆرە پەیوەندییانەدا حەکایەتێک بەرهەم دێت، داڕێژەرو گێڕەرەوەی ئەم حەقایەتە ئەوانەن کە دەسەڵاتیان هەیە یان ئامانجی دەسەڵاتیان هەیە.
لە دۆخێکی وەهادا چ جۆرە مەعریفەیەک بەرهەم دێت: یەکەم، راستی بوونی نیە، چونکە هەمیشە ئەگەری هەیە کە راستی بە دڵی لایەک نەبێت، ئەگەر ئەو لایەنە خۆی کردبێت بە دەمڕاستی هەموو پیرۆزییەکان ئەوا نیگەران بوونی دەکات بە سوکایەتی. سوکایەتیش بنەمای وروژانی جەماوەرە. لێرەدا جوداکردنەوەی سوکایەتی و رەخنە یان ئازادی دەربڕین یان جیاوازبوون، یان سەربەخۆیی یان ئازادی ئەوەندە ئاسان نابێت.
خەریک بوو بڵێم ئێمە پێویستمان بە یاسایەکە بۆ پێناسەکردنی سوکایەتی. بەڵام نە داڕێژەرانی یاسا و نە ئەهلی یاسا لەو ئاستەدان داوی کارێکی وەهایان لێبکرێت. پاش ونبوونی راستی، رەخنەش کۆتایی دێت. دیارە رەخنە کردەیەکی نامۆیە بە دونیای ئێمە و هەتا ئێستا لەدایک نەبووە. لەپاش رەخنە، گفتوگۆ و لێکگەیشتن و لەیەکگەیشتن کۆتایی دێت. بیرکردنەوەی جەمسەرگیری یان دوودوویی، جۆرێکە لە شەر و هەروەها زەمینەسازە بۆ شەڕی دەستەویەخەیی. هاتنەدەرەوە لەشەڕ، پێویستی بە یەکێک لە دوو شتە، دروستکردنی سیستەمێک بۆ مەحاڵکردنی شەڕ، یان گۆڕینی بیرکردنەوەی شەڕی.
یەکێک لە شێوازە زاڵەکانی بیرکردنەوە، نەک هەر لە ناو ئێمەدا، بەڵکو لە دونیادا، بیرکردنەوەی باینەری یان دایکۆتۆمییە. بۆ هەبونی دەربڕینێکی تایبەت بۆ بیرکردنەوەی باینەری یان رەش و سپی هاوڕێیانێکی زۆر هاوکارییان کردم، بەڵام لە وەڵامەکانیاندا جگە لە وەرگێڕانەکی گونجاو بۆ دەربڕینەکە ئەوەم خوێندەوە کە قسەکردن لە سەر ئەم بوارە لە دونیای ئێمەدا بونی نەبووەو نییە