نیساب و حیساب
هاوڕێ توانا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا
هانائارنێت پێی وابوو،نیوەی سیاسەت بریتیە لە وێناکردن و نیوەی تریشی بریتیە لەدروستکردنی بڕوایەک بەو وێنەیە،هەربۆیە ئەوەی لەمەیدانو میدیا دەبینرێت،مەرج نیە،تەواوی شانۆی سیاسی بێت، بەڵکو دەکرێت تەنها وەک نیوەی ڕاستی سیاسەت ببینرێت،ئیدی با ئەونیوە زانراو،نیوە نەزانراوەی سیاسەت ببێتە، میتۆدێک بۆخوێند نەوەی پرۆسەی سیاسی ئێستای عێڕاق،
١ زانراو ئەوە لەدواین هەڵبژاردنەکانی عێڕاقدا هیچ هێزو ئیئتیلافێک بایی پێکهێنانی حکومەت دەنگ کورسی نەهێنا،تەنانەت براوەترینی هەرسێک پێکهاتە،کورد،سوننە، شیعە، کورسیەکانیان بای کردنەوەی ئەو قوفڵە قانونیو ڕێکارە دەستوریانە نەبوو،بۆ هەنگاوی دەسپێکی سەرپێخستی خولێکی نوێی حکومڕانی ئیدی بۆ یەکەم جاره کەوا دەستەواژەیەک بخرێتە ناو فەرهەنگی سیاسی (سێیەکی پەکخەر) کەوا تەعبیرێکی پەڕ بە پێستی ئەو دابەشە سیاسی و دوو بەرە دژ بەیەکەدەکات،ئەمما لە نیسابی پەرلەمانیدا خۆی مانیفێست دەکات،
٢ نەزانراو ئەوە پێمان وابێت کە ئەوە نەبوونی نیسابی پەرلەمانیە، وایکردووە کە هەنگاوی دەسپێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕاسپاردنی گەورەترین فراکسیۆن یان کتلەی پەرلەمانی وپێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێڕاقە، لەکاتێکدا بەڕوونی ئەم دابەشە سیاسیە چەندە ، فاکتەرو پاڵنەری "خۆییە"دوو ئەوەندە دابەشیەکە، چاوگی لەدەرێی سنورەکانی عێڕاقە و بابەتیە، بێگومان هیچ کاتێک وەکو ئێستا بەڕوونی ئاوێر بوونی هێزەکان وا بێپەردەو ئاشکرا نەبووە،بۆیە دەکرێت بڵێین، هیچ "نیسابێک"بەری نابێت.جا هەر بەرەیەک بێت ئەگەر بێت و لە سەرەتا ئەو حیسابی دەرو دراوسێ لە بەرچاو نەگرێت،