یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاڵنگارییەکان

‎یاسین حەمەعەلی

3 ساڵ لەمەوپێش



‎یاسین حەمەعەلی

* ‎ بەکارهێنانی هەندێک دەستەواژە لەسەر پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن لایەنەکانەوەو بە دیاریکراوی لەلایەن هەردو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتییەوە، هیچ خزمەتێک بەو پرسە ناکات و دەمانباتە قۆناغێکی تاریکترەوە، لەکاتێکدا لەرابردوداو لە لایەن سەجەم لایەنەکانەوە جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە دەبێت بە سازانی نێوان لایەنەکان تێبپەڕێت. ‎بزوتنەوەی گۆڕان ساڵێک پێش ئێستاو لە ۳۱ی ۳ی ۲٠۲۱ لەڕێی فراکسیۆنەکەیەوە پڕۆژە یاسایەکی بۆ ئەم پرسە پێشکەش کردوە، لەسەر سەرجەم ئەو خاڵانەی کە ئێستا بونەتە چەقی ناکۆکییەکان پێشنیاری گونجاوی خستوەتەڕو.

‎ئەوەی ئێستا دەیبینین ئەم پرسە کراوەتە ئامڕازێک بۆ سەپاندنی رای یەکترو زۆرتر قوڵکردنەوەی ناکۆکیەکان، ئەوەی لای بزوتنەوەی گۆڕان ستراتیژە گرنگە یاسایەک بێتە بەرهەم، کە لە خزمەتی هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمەدا بێت و ببێتە وەڵامگۆی خواست و داواکارییەکانی میللەت، نەک هەوڵدان بۆ بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی. ‎دەبێت متمانەی هاونیشتمانیان بگەڕێنینەوە بۆ سندوقەکانی دەنگدان و بەرەو پێشبردنی رەوڕەوەی دیموکراسی، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیەکی راستەقینە کە رەنگدانەوەی ئیرادەی هاونیشتمانیان بێت، ئەمەش بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ ساختەکاری دێتە بەرهەم، بەدەر لەم بژاردەیە دەگەین بە چارەنوسێک کە دوور نییە ئەنجامەکەی دوبارەبونەوەی شەڕو ماڵوێرانی و بگرە ئەزمونی تاڵی دو ئیدارەییشی لێبکەوێتەوە. ‎

* سەرپەرشتیاری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار