دەسەڵاتی خەرجكردنی پارە لای سەرۆكی حكومەتەو دەبێت بێتە سەر خەت
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ هاوڵاتی:
3 ساڵ لەمەوپێش
لەیال ئەحمەد
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت:» كێشەیەكی گەورەمان هەیە و راستەوخۆش پەیوەندی بەپارەوە هەیەو دەسەڵاتی خەرجكردنی پارە لای سەرۆكی حكومەتەو دەبێت بێتە سەر خەت».
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت:»ئێستا بەتەنها نەخۆشخانەی هیوا نزیكەی چەكی ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری ئامادەكردووە و هیچمان نەداوە پێیان بۆیە كۆمپانیاكەش ئامادەنییە دەرمان بدات بە تەندروستی و هیچ پارە و نەختەیەكیش وەرنەگرێت».
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە جگە لە نەبوونی موچە و بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی ئەم گرفتانەی دیكەش هاتوونەتە پاڵی، وتیشی:» بۆیە حكومەت بێخەمە لەهەموو ئەو قەیرانانەی كە روودەدات، پێویستە حكومەت بەهەرچۆنێك بێت پارە بۆ تەندروستی تەرخانبكات و چارەسەرێكی ریشەیی بۆ دابینبكات بەوەی كە داهاتی هەرێم و داهاتی نەوت شەفاف بێت».
هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە خەڵك باوەڕناكات كە حكومەتی هەرێم پارەی نییە، بۆیە دەبێت حكومەت بێتە سەرخەت و بارودۆخەكە چارەسەربكات و پارەی پێویست بۆ كۆمپانیاكان دابین بكات» .
ئەگەر حكومەت خۆی بەخاوەنی زاخۆ تا خانەقین و كفری، ئەگەر خۆی بە خاوەنی هەرێمی كوردستان نەزانێت خۆی بە خاوەنی ئەم هەرێمە دەزانێت، چارەسەری هەموو گرفتەكان لای ئەوە چونكە هیچ پەیوەندییەكی بەلایەنێكی سیاسییەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەسەرۆكی حكومەتی هەرێمەوەیە كە هەموو دەسەڵاتی خەرجكردنی پارە لای ئەوە».