هەپەگە: به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانمان و شه‌ڕ به شێوه‌یه‌كی چڕ و قوڵ به‌رده‌وامه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای تورکیای داگیرکەر لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر ئاڤاشین و زاپ. هەپەگە لەبارەیەوە ڕایگەیاند: "تا ئێستا ٢٨ داگیرکەر سزادراون، ٩ داگیرکەریش برینداربوون و ٢ کۆپتەری هێرشبەریش گورزیان لێدراوە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەرخۆدانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"سوپای تورکیای داگیرکەری بە مانگانە لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەکات. لەم ڕۆژانەی دواییدا بۆردومانی چڕ و قورسی ئەنجامدا بە تایبەتی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ و لە ١٤ و ١٧ی نیساندا ئەو بۆردومانانە چڕتربوونەوە. ئێوارەی دوێنێ ١٧ی نیسان سوپای تورکیا هێرشێکی داگیرکاریی کردە سەر ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ بەو پێیە؛
لە ناوچەی ئاڤاشین:
لە ١٧ی نیسان کاتژمێر ١٩:٠٠ داگیرکەران ٨ جار بە کۆپتەرەکانیان خۆیان لە ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین دابەزاند. هاوکات کۆپتەرە هێرشبەرەکان ئەو ناوچەیەیان بە چڕی بۆردومان کرد. هێزەکانمان بە چەکی قورس دەستوەردانیان لەو هەوڵەی داگیرکەراندا کرد و گورزیان لێدان. هەروەها هێزەکانمان بە چەکی تاکەکەسی گورزیان لە داگیرکەران دا. لە دوای ئەوەى گورز لە داگیرکەران درا، داگیرکەران بە کۆپتەرەوە جارێکی تر خۆیان لە گوندی وەرخەل دابەزاندەوە و و کوژراو و بریندارەکانیان بردەوە.
کاتژمێر ٠١:٢٠ ی شەو بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی گورز لەو داگیرکەرانە درا، کە دەیانویست لە گردی وەرخەل خۆیان جێگیر بکەن. لەوێدا ٢ داگیرکەر سزا دران. فڕۆکە جەنگییەکانیش کاتژمێر ٠٢:٤٥ ئەو ناوچەیەیان بۆردومان کرد.
کاتژمێر ٠٣:١٠ خولەکی شەو لەلایەن هێزەکانمانەوە لە ناوچەی وەرخەل هێرشکرایە سەر داگیرکەران، کە هەوڵیان دەدا خۆیان لە ناوچەی وەرخەل دابەزێنن لەو چالاکییەدا ٨ داگیرکەر سزادران.
کاتژمێر ٠٣:٤٠ چالاکییەکی تر لەلایەن گەریلاکانمانەوە لە دژی گروپێک لە داگیرکەران ئەنجامدرا، کە هەوڵیاندەدا لە ناوچەى وەرخەل خۆیان لە سەنگەرەکاندا جێگیر بکەن. لەو چالاکییەدا، کە بە چەکی تاکەکەسی ئەنجامدرا ٢ داگیرکەری تر سزا دران و ٣ داگیرکەری تریش برینداربوون. دوای ئەو چالاکییە دوژمن ناچار بوو لەو ناوچەیە بکشێتەوە.
لەبەرەبەیاندا لەكاتژمێر ٠٤:٢٠دا جارێكی تر، پەلاماری سەربازانی داگیركەری توركدرا، كە دەیانوویست لەوەرخەلێ خۆیان بەجێ بكەن و بەناچاری لەو هەرێمە پاشەكشەیانكرد. كاتژمێر ٠٥:٠٠ داگیركەرێك بەقەرناس سزا درا. ئەمڕۆ كاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەك لەگردی وەرخەلێ لەنێوان سەربازانی داگیركەر و هێزەكانی ئێمەدا شەڕ و پێكدادان دەستی پێكردوە و تا ئێستاكەش بەردەوامە.
لەهەرێمی زاپ
ئەرتەشی توركی داگیركەر لە ١٤ی نیسان تا ١٧ی نسان بەفڕۆكەی شەڕكەر و لەرێگەی تۆپخانەوە، تۆپبارانێكی قورسی هەرێمەكانی كوڕەژارۆ، ئەشكەوتی برینداران، ئەرتووش، شەهید شیلان، كاركەر و چیای رەش دەكات. ١٧ی نیسان داگیركەران بەرێگەی کۆپتەرەوە و فڕۆكەی سیخۆڕییەوە لە هەرێمەكە دەستیان بەهێرشی داگیركەری كرد.
داگیركەران لەسنوری باكوری كوردستانەوە هەرێمی چیای رەش، ئەرتووش و ئەشكەوتی بریندارانیان لەهەرێمی زاپ و هەرێمی وەرخەلێیش بەکۆپتەر بمباران كرا. بەکۆپتەری سکۆرسكی هەوڵیاندا لەهەرێمەكە سەربازەكانیان دابەزێنن. هێزەكانمان دەستبەجێ لەکۆپتەرەكانیان دا و کۆپتەرەكان بەبێ ئەوەی بتوانن سەربازان دابەزێنن لەهەرێمەكە دووركەوتنەوە. لە هەرێمی گردی شەهید شیلان، هێزەكانمان کۆپتەرێكیان پێكا كە دەیوویست سەرباز لەهەرێمەكە دابەزێنن.
کۆپتەرە شەڕكەرەكانی ئەرتەشی توركی داگیركەر و کۆپتەری سکۆرسكی لە ناوچەی سلۆپی شرنەخ لە ئاسمانەوە لەسەرهەرێمەكانی بامەرنێ، ئامێدی و دێرەلووك، كە لە ژێر كۆنترۆڵی پەدەكەدان سۆڕانەوە و هێرشیان کردە سەر هەرێمی كوڕەژارۆ. ئەو کۆپتەرانەی ویستیان هێزەكانیان لە هەرێمی كۆرەژارۆ دابەزێنن رووبەرووی دەستوەردانی هێزەكانمان بوونەوە و نەیانتوانی هێزەكانیان دابەزێنن. داگیركەران توانیان بۆ جارێك هێزەكانیان لەگردی شەهید ئامارگی دابەزێنن. لەو شوێنەش هێزەكانی یەژئا ـ ستار لەهێزە داگیركەرەكانیان دا و داگیركەرانیان خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە و بەچەكی سووك لەداگیركەرانیاندا. لەئەنجامدا ٣ داگیركەر سزا دران. لەهەمان شوێن بەتاكتیكی سابۆتاژ و چوونە سەر دوژمن، لە داگیركەران درا و ٤ داگیركەر سزا دران. هێزەكانی یەژئا ـ ستار لەهەردوو چالاكیەكەدا ٧ داگیركەریان سزادا.
هێرشی داگیركەران بەدەستور و پشتیوانی پەدەكە پێكدێن
کۆپتەرەكانی ئەرتەشی تورك لەسەر گۆڕەپانی كۆڕەژارۆ لەپشت هەرێمی زاپەوە دەگەڕێن. کۆپتەرەكان لەناو سنورەكانی باشوری كوردستانەوە دەفڕن و هەوڵدەدەن ئەو شوێنە داگیربكەن، ئەوەش بەواتای ئەوەیە كە پەدەكە ئەو پیلانەی داگیركەرییە پەسەند دەكات و رێگەی لەپێشكردووەتەوە. ئەگەر پەدەكە دەستور و پشتیوانی ئەو هەوڵە داگیركەرییەی نەدابا، ئەرتەشی تورك نەیدەتوانی لەپشتەوە لەگەریلا بدات. لە هەمانكاتدا هێزەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەبارەگای سیرێ، كە لەژێر كۆنترۆڵی پەدەكەدایە لە ناوچەی شیلادزێ هەڵفڕیوون و هەوڵدەدەن لەهەرێمی كۆرەژارۆ بەجێ ببن. هێزەكانمان دەستبەجێ وەڵامی داگیركەرانیان داوەتەوە و رێگەیان لەپێش هاتنە پێشەوەیان گرتووە. بەگوێرەی زانیارییەكان هێزەكانی پەدەكە شەوی رابردوو بەرەو دێرەلووك و شێڵادزێ و بارزان كەوتوونەتە جووڵە.
داگیركه‌ران له كاتژمێر ٢١:٠٠دا دوو جار ویستیان به كۆپتهرهكانیان هێزه‌كانیان له گۆڕه‌پانی كهڤرهكۆن له گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران دابه‌زێنن. هێزه‌كانمان گه‌مارۆیاندان و به خه‌ستی لێیاندان. هێنده‌ی روون بووه‌ته‌وه ٥ داگیركه‌ر سزا دراون. داگیركه‌ران نه‌یانتوانی له‌وێ جێگیر ببن و به‌ره‌و كانی سكۆرسكی كشانه‌وه. داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا له كاتژمێر ٢٢:٠٠ پاشه‌كشێ بكه‌ن، هێزه‌كانمان دیسان له داگیركه‌رانیاندا. ئه‌وه‌نده‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه ٣ داگیركه‌ر سزادراون و ٦ داگیركه‌ریش برینداربوون. دوای ئه‌و چالاكیانه گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ٤ جار به فڕۆكه بۆردومان كرا. به‌ره‌به‌یانیش له گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران هێزه‌كانمان له هه‌لیكۆپته‌ره جهنگیهكانیاندا و هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچار كران له گۆڕه‌پانه‌كه بكشێته‌وه.
كاتێك سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵی دا سه‌ربازه‌كانی به هه‌لیكۆپته‌ر له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی زاپ دابه‌زێنێت، هێزه‌كانمان له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یان دا.
داگیركه‌ران كاتێك هه‌وڵیاندا له‌سه‌ر هێڵی چیای ره‌ش به‌ره‌وپێش بچن دوو جار به ته‌كنیكی سابوتاژ كرانه ئامانج. داگیركه‌ران ناچاربوون له‌وێشه‌وه بكشێنه‌وه. زانیاری زیاتر دواتر بڵاوده‌كرێنه‌وه.
كاتێك دوو هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕ هه‌وڵیاندا بچنه گۆڕه‌پانی چهمچۆوه هێزه‌كانمان له ههلیكۆپتهرهكانیاندا. هه‌لیكۆپته‌رێكی شه‌ڕ گورزی قورسی به‌ركه‌وتووه و ناچار بووه له گۆڕه‌پانه‌كه بكشێته‌وه.
له سهرلهبهیانیشدا هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر هێڵی بامه‌ڕنێ، ئامێدی و دێرهلوكدا ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر كوڕه‌ژارۆ، هێزه‌كانمان له‌و ههلیكۆپتهرانهشیان دا. ٢ هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕ و هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی ناچاركران له گۆڕه‌پانه‌كان بكشێنه‌وه.
له چوار رۆژی رابردوودا گۆڕهپانهكانمان ١٤٧ جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و له زه‌مینیشه‌وه چه‌ندین جار به كاتیوشا بۆردومانكراون. فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێشتاش به‌سه‌ر گۆڕهپانهكانماندا ده‌سوڕێنه‌وه. هێزه‌كانمان به گیانێكی فیداییه‌وه شه‌پۆلی یه‌كه‌می هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئاڤاشین و زاپ تێكشكاندووه. تائێستا ٢٨ داگیركه‌ر سزادراون، ٩ داگیركه‌ر برینداربوون و ٢ هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ریش لێیاندراوه".