حكومەت 10ی ئایار مووچەی مانگی نیسان دابەش دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی مانگی ئازاری ئەمساڵی گەیشتووەتە دەست و ئامادە نییە مووچەی مانگی چوار لە 25ی نیساندا دابەش بكات و دەیكاتە 10ی ئایاری مانگی داهاتوو.

بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی هاوڵاتى كردوویەتی لەوەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێم دەستی كەوتووە داهاتی نەوتی خاوی مانگی ئازار ملیارێك و 128 ملیۆن دۆلار بووە و رۆژانە 421 هەزار بەرمیلی هەناردە كردووەو هەر بەرمیلێك بەسەد دۆلار زیاتر فرۆشراوە.

هەروەها لەكۆی داهاتەكەی 551 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە كە دەكاتە لەسەدا 49% و لەسەدا 51%ی بۆ خەرجی كۆمپانیاكان و حەقدەستی بۆری رۆیشتووەو كە 577 ملیۆن دۆلار دەكات.

هاوڵاتى، لە دوو سەرچاوەی ناو وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی دەستكەوتووە كە چاوەڕێی داهاتە ناوخۆییەكانی مانگی نیسان دەكەن لەگەڵ ناردنی 200 ملیار دیناری بەغداو ئەوكات لە 10ی ئایار، مووچەی مانگی نیسان دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

رۆژی 28ی نیسان تا 8ی ئایار لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەپێی رۆژژمێرەكانی ساڵ كراوەتە پشوو بەوپێیە بێت، حكومەتی هەرێم دوای دوو رۆژ لەتەواوبوونی پشووەكان دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار