18 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتیان

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبا:

3 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حەسەن 

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:»ئێستا رۆژانە 18 بۆ 20  كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاووڵاتیان».

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى، ئاماژەی بەوەشكرد كە نزیكەی ملیۆنێك و 750 هەزار هاوبەشی كارەبا هەیە و رێژەی كەم و زۆری كاتژمێرەكانی كارەبا پەیوەندی بەخواستی بەكارهێنان و بەرهەمەوە هەیە.

هەروەها وتیشی:» بێگومان دەزانین بەرەو وەرزی گەرما دەڕۆین خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر زیاتر دەبێت، بۆیە بەپێی ئەو خواستە كە بەرهەممان زیادی كرد كارەبا زیاد دەكات یاخود وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەرهەمیش وەك خۆی بوو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت».

لەهەرێمی كورستان 14 وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا هەیە، دووانیان كارۆئاوین لەبەنداوەكانی دەربەندیخان و دوكان، ئەوانی دیكە بەسووتەمەنی كاردەكەن و لەئێستا بەرهەمی كارەبا سێ هەزارو 200 بۆ سێ هەزارو 300 مێگاوات كارەبا دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار