وەك ئابوورییەكەی ئەبوبەكر یان عومەر

دانا دارا حسێن

3 ساڵ لەمەوپێش



دانا دارا حسێن
هەردوو ئیمامە بەڕێزەكەی موسوڵمانان ئەبوبەكری صدیق و عومەری كوڕی خەتتاب خوای گەورەو میهرەبان لییان رازی بێت ، لەدوو قۆناغی جیاوازدا فەرمانڕەوایی نزیكەی 1/3ی جیهانیان كردووە .
هەردووكیان لەبواری دارایی و ئابوریدا سیاسەتیان لەوی دی جیاواز بووە و بەشێوەیەك ئەبوبەكر كاری لەسەر دەوڵەمەندو بەبەهێز هێشتنەوەی خەزێنەكانی دەوڵەتی كردووە كە بتوانێت لەبەرامبەر كارە گەورە و تەحەددیەكان بەرەنگاری بكات .
بەڵام ئیمامی عومەر (كە لەساڵانی دەسەڵاتی ئەودا ئیسلام گەیشتە كوردستان و بەهرەمەند بووین لەو نیعمەتە) سیاسەتی دارایی و ئابوری بەپێچەوانەوە داڕشت كە كاری لەسەر ئەو رەوتە كرد كە هاووڵاتی داهات و پارەی لەلا بێت و جوڵەی دارایی بكرێت و لەئەنجامیشدا پارە و داهاتیش بۆ خەزێنەكان دێتەوە .
واتا خەڵك دەوڵەمەند بێت و پارە لای ئەوان بێت نەك تەنها لەلای حكومەت و دەوڵەمەندان ، بەشێوەیەك كە پارە لای خەڵك بوو ئەویش كار دەكات و وەبەرهێنان و بازرگانی دەكات و پاشتریش خێر و چاكەی لەسەر دەكات و زەكات دەدات و لەسەرێكەوە هەر بۆ دارایی گشتی دەگەڕێتەوە .
كەواتە دەركەوت بۆ ئەم قۆناغە و لەكاتی قەیرانیشدا هاووڵاتیان پارەیان لابێت و زۆرینەی خەڵك دەوڵەمەند بێت نەك پارە لەچەند دەستێكی كەمدا بێت، واتا ئابوریانە سیاسەتەكەی عومەر بۆ ئەم قۆناغە سەركەوتووترە، فەرموون ئەوەی بڕیاری بەدەستە باپەیڕەوی بكات ئەگینا لەهەردوو دونیا دەبین .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار