(( لە بارەى سەردانەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ وڵاتى بەریتانیا))

عارف روشدی

3 ساڵ لەمەوپێش



عارف روشدی

سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردوستان بە یاوەری شاندێکی حکومی بۆ شانشینی گەورەی بەریتانیا لەسەبانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە پلەى نایاب ڕەهەندی نیشتیمانی خۆی هەیە ، لە پێناوی پتەوکردنی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى نێوان هەرێمی کوردوستان و بەریتانیایە لە بواری سیاسی و ئابوریدا،

ئەبێ ئەو ڕاستییە بزانین بەریتانیا کارێکتەرێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی چالاک و زۆر کاریگەرە و مێژوویەکی جەنجاڵی هەیە لە گەڵ پرسی کوردیدا لە هەمو بەشەکانی کوردوستاندا بەتایبەتی کوردوستانی عیراق ، بۆیە پیویست بەوە دەکات پێداچونەوەیەکی هەمەلایەنەو واقعبینانە بە جوری پەیوەندییەکانماندا بکرێت، نەخاسمە لە ساتە وەختێکدایە جیهان ڕوو لە گرفت و گوڕانکاری گەورەیە لە سەر هەمو ئاستەکاندا ،

سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت لەو ئاراستەیەدایە و هەڵگرى دەرهاوێشتەى ئەرێنىی دەبێت ، بۆیە ناحەزانی گەلەکەمان و دەست و پێوەندە لو کاڵییەکانیان ناحەق ناگرم ئوقرەیان لێ ببڕیت سەر شێتانەو داماوانە لە هەوڵى ئەوەدان لە قورسایی دیپلوماسییەتی هەرێم کەمکەنەوە ، بەڵام بەهەڵەدا چونەتەوە و خەیاڵ خاون، شەمەندەفەرەکەی پرسی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕەوتی مێژووکردەکەیدا سەرەڕای هەمو ڕێگرییرکان بە هیچ هێزو پیلانێک ناوەستێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار