به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی قودسه‌وه؛ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی زایۆنی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ئاشتی‌و ئاسایشی ناوچه‌كه
مەهدی شوشتەیی
3 ساڵ لەمەوپێش
مەهدی شوشتە
ری74 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی سه‌رزه‌مینی مێژوویی فه‌له‌ستین و دروستبوونی رژێمی ساخته‌ی ئیسرائیل له‌به‌شێك له‌م سه‌رزه‌مینه پیرۆزه‌دا به به‌های ئاواره‌بوونی ملیۆنان فه‌له‌ستینی و كوشت و بڕو پێشێل و وێرانكردنی به‌رده‌وام له‌دژی گه‌لی سته‌ملێكراوو بێ په‌نای فه‌له‌ستین و ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا تێده‌په‌ڕێت؛ 74 ساڵێك كه له‌ئه‌نجامی بێده‌نگی و پشتگیری به‌شێك له‌هێزه جیهانیه‌كان له رژێمی زایۆنی كه رۆژانه په‌نا بۆ «پێشێلكردنی روون، به‌رده‌وام و سیسته‌ماتێكی مافه‌كانی مرۆڤ» ده‌بات، قه‌یرانی داگیركاری فه‌له‌ستینی كردووه به‌درێژترین، تراژیدی ترین و ئاڵۆزترین قه‌یرانی ئێستای جیهان . به داخه‌وه له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی كۆتاییدا به‌شێك له‌حكومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه له‌بری به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئایینی و مرۆڤایه‌تیه‌كانی خۆیان له‌پشتگیری كردن له‌گه‌لی فه‌له‌ستین له‌هه‌مبه‌ر تاوانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی رژێمی زایۆنی، ده‌ستی دۆستایه‌تیان بۆ ئه‌م رژێمه درێژ كردووه و به‌بیانووی پووچی كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕو پێكدادان و دابینكردنی ئاشتی و ئاسایش، هه‌نگاویان به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناوه.
مێژوو و ئه‌زموونی له‌به‌رچاوی زیاد له 7 ده‌یه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، به باشی و به روونی پیشانی داوه كه به‌هۆی كرۆكی بنه‌ڕه‌تی رژێمی زایۆنی له‌سه‌ر بنه‌مای پێشێلكاری و داگیركاری و تاوان، پابه‌ندی هیچ جۆره پایه و بنه‌مایه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقی و ته‌نانه‌ت رێكه‌وتن و به‌ڵێنێك نییه‌و دیدگای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌شێك له‌وڵاتانی ناوچه‌كه له‌ئاست ره‌وتی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دیدگایه‌كی پووچه و له‌تراویلكه‌یه‌ك زیاتر هیچی دیكه نییه.
«رژێمی كاتی زایۆنی» له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌دا سود له‌چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك ئاشتی و ئاسایش، سه‌قامگیری ناوچه‌یی و په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه وه‌رده‌گرێت. وڵاتانی ناوچه‌كه نابێت به فێڵی رژێمی زایۆنی به ئامانجی په‌ره‌پێدانی وڵاتانی خۆیان بخه‌ڵه‌تێن. بێگومان بوونی راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆی ئه‌م رژێمه له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا كه ته‌نها به‌ئامانجی په‌ره‌پێدانی داگیركاری و پیلان له‌ناوچه‌كه‌یه جگه له‌ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه هیچ مژده‌یه‌ك به‌دوای خۆیدا ناهێنێت. به‌رده‌وامبوونی تاوان و كاره تیرۆریستییه‌كانی رژێمی زایۆنی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له‌دژی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی فه‌له‌ستین و توندكردنی ئه‌و كرده‌وانه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییداو سودوه‌رگرتن له‌سه‌رقاڵبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌یرانی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، گۆیای ئه‌و راستییه تاڵه‌یه كه ئاسایی كردنه‌وه‌ی یه‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م رژێمه‌دا ته‌نها ده‌بێته‌هۆی هاندان بۆ داگیركاری و سته‌م له سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین و هه‌رچی زیاتر چاونه‌ترسی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی. له‌ئه‌نجامدا نه ته‌نها له به‌دیهێنانی ئاشتی له فه‌له‌ستین نزیك نابینه‌وه، به‌ڵكو راده‌ی داگیركاری، نائارامی، تاوان و تیرۆر‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین زێده‌تر بووه. چاوخشانێك به‌كۆمه‌ڵێ راپۆرت و زانیاری و ئاماری ره‌سه‌ن له‌م باره‌یه‌وه سه‌لمێنەری ئه‌م بۆچوونه‌یه: 1- له راپۆرتی رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 2022 دا به‌ناونیشانی «سیسته‌می نه‌ژادپه‌ر‌ستی ئیسرائیل دژی فه‌له‌ستینیه‌كان: سیسته‌مێكی بێ به‌زه‌ییانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای سوڵته‌گه‌ری و تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی بنیات نراوه« هاتووه: كرده‌وه‌كانی سوڵته‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زه‌وی و موڵكی فه‌له‌ستین، كوشتنی نایاسایی، گواسته‌وه‌ی زۆره‌ملێ، سنورداركردنی توندی هاتوچۆ، زه‌وتكردنی مافی هاووڵاتی بوون به‌شێكن له سیسته‌مێك كه خووی داوه‌ته جیاكاری نه‌ژادی له‌هه‌مبه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان. ئیسرائیل به‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به‌تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و جیاكاری نه‌ژادی دێنه ئه‌ژمار، ئه‌م سیسته‌مه‌ی پاراستووه. 2- به‌پێی راگه‌یاندراوی كۆمیسیۆنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ رۆژئاوای ئاسیا (ئیسكوا)، گرنگترین كرده‌وه دژ به‌یاساكانی رژێمی زایۆنی له‌ماوه‌ی ساڵی 2021 دا بریتین له: فراوانكردنی چالاكییه نایاساییه‌كانی تایبه‌ت به دروستكردنی شارۆچكه‌كان، به‌كارهێنانی توندوتیژی له لایه‌ن شارۆچكه نشینه‌كانه‌وه، خاپوور كردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دارایی و شوێنی نیشته‌جێ بوونی فه‌له‌ستینیه‌كان، سنورداركردنی هاتوچۆ، راگواستنی زۆره‌ملێ، جیاكاری و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی یه‌كسانی، به‌كارهێنانی فراوانی توندوتیژی و هێز، گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی و مامه‌ڵه‌ی خراپ و بێبه‌ش كردنی فه‌له‌ستینیه‌كان و عه‌ره‌به‌كانی دانیشتووی جۆلان له‌به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی زه‌ویه‌كانی خۆیان. 3- ئیسرائیل له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا رێگربوو له چوونه ناوه‌وه‌ی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كاریگه‌رییه ئابووریه‌كانی قه‌یرانی كۆرۆنا، بارودۆخی ژیانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینی تووشی كێشه‌گه‌لێكی گه‌وره كربووه‌وه‌و به‌رده‌وامی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی رژێمی زایۆنی وای كردووه كه سیسته‌می ته‌ندروستی له‌غه‌ززه پێش كۆرۆنا له‌ناو بچێت. 4- كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی خێزانی شه‌هیدانی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند: هێزه‌كانی داگیركاری زایۆنی له‌ساڵی 2021 دا به‌گشتی 357 هاووڵاتی فه‌له‌ستینییان شه‌هید كردووه. له‌م نێوه‌نده‌دا، ژنان نزیكه‌ی 19%ی شه‌هیده فه‌له‌ستینیه‌كان پێكده‌هێنن. ئه‌مه به‌رزترین ئاماری شه‌هیدانی ژنی فه‌له‌ستینیه له مێژووی تاوان و كرده‌وه توندئاژۆكانی رژێمی زایۆنی له‌پاش داگیركردنی سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین له ساڵی 1948 وه. 79 كه‌س له‌م شه‌هیدانه به رێژه‌ی 22% له منداڵانن. 5- له سه‌ره‌تای ساڵی 2022ی زاینیه‌وه تاكو ئێستا 39 فه‌له‌ستینی به ده‌ستی هێزه داگیركه‌ره‌كانی رژێمی زایۆنی شه‌هید كراون. 6- رێكخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیل بی تێستلیم (B Tselem) له راپۆرتێك دا رایگه‌یاند كه ئیسرائیل له‌ساڵی 2021دا خانووی 295 فه‌له‌ستینی به بیانووی زیاده‌ره‌ویه‌وه روخاندووه. به‌پێی ئه‌م راپۆرته، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014 وه ئه‌مه خوێناوی ترین ساڵی فه‌له‌ستین بووه. 7- سوپای رژێمی زایۆنی له ساڵی 2021 دا نزیكه‌ی 8 هه‌زار فه‌له‌ستینی له‌نێویاندا 1300 لاو‌و 184 ژنی ده‌ستگیركردووه. ژماره‌ی به‌ندكراوانی هه‌تاهه‌تایی له به‌ندیخانه‌كانی رژێمی زایۆنی له‌م ساڵه‌دا گه‌شتووه‌ته 547 كه‌س .
له به‌رامبه‌ردا، گه‌لی فه‌له‌ستین له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆیان له دژی داگیركاری و پێشێلكاری ده‌وه‌ستنه‌وه. گۆڕانكاریه‌كی گرنگ و له‌به‌رچاو كه وێناكه‌ی له‌ساڵی رابردوودا زیاتر خۆی ده‌رخست بریتی بوو له پێكه‌وه‌یی و به‌رگری خه‌ڵكی غه‌ززه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستین و زه‌وییه داگیركراوه‌كانی 1948. جه‌نگی سه‌یف القدس پیشانی دا كه‌توانای به‌رگری له نێوان گه‌شت فه‌له‌ستینیه‌كان به‌رزه و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ئه‌مه خۆی بۆ خۆی بووه‌ته مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ به‌رگری زایۆنیزم.
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستورو دیدگای نه‌گۆڕی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا بۆ پشتگیری كردن له‌گه‌لانی سته‌ملێكراو له‌هه‌مبه‌ر سته‌مكار و داگیركه‌ران، به شانازییه‌وه پشتگیری و پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای گه‌لی فه‌له‌ستینی نه ته‌نها وه‌ك سیاسه‌تێكی كورتخایه‌ن و ته‌كتیكی به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی و مرۆڤدۆستانه كردووه به‌سه‌ردێڕی سیاسه‌تی ناوچه‌یی خۆی و له‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی فه‌له‌ستیندا چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا پرۆژه‌یه‌كی دیموكراتیك و دادپه‌روه‌رانه‌ی به ناونیشانی «ئه‌نجامدانی گشتپرسی نیشتیمانی له فه‌له‌ستین» خستووه‌ته‌ڕوو و له‌سكرتارییه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشدا تۆمار كراوه. به بڕوای كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌رزه‌مینی باوباپیرانی خۆیان و ئه‌نجامدانی گشتپرسی له نێوان خه‌ڵكانی ره‌سه‌نی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به مه‌به‌ستی دیاری كردنی چاره‌نووس و جۆری سیسته‌می سیاسی خۆیان، كاریگه‌رترین رێكاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ناكۆكییه.
به‌پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه موسوڵمان، یه‌هودی و مه‌سیحیه ره‌سه‌نه‌كانی فه‌له‌ستین ده‌توانن شێوه‌ی ئازادانه و یه‌كسان سودمه‌ند بن له مافه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بنه‌ما دیموكراتی و مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دارێژراوه و خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌م پڕۆژه‌یه جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوه بۆ پرۆژه‌كانی پێشووتر كه به هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی كرۆكه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه‌وه واته داگیركاری و نادیده‌گرتنی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین به تایبه‌ت مافی چاره‌ی خۆنوسین شكستیان هێناوه
*سه‌ركونسوڵی
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی