جەعفەر شێخ مستەفا: داعش گەیشتووەتە سنوری خانەقین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
جەعفەر شێخ مستەفا، رایگەیاند كە داعشەكانی سوریا گەیشتوونەتە ناوچەكە و ژمارەیەكی بەرچاوی داعش خۆیان لە شاخێكی ناوچەكە حەشار داوە.

 ئەمڕۆ هەینی، جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی پارتی لە خانەقین، ڕاگەیاند: ''چەكدارانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی سنوری خانەقین و گەرمیان و دیالە مەترسیی زیاتریان پەیدا كردووە و تاكتیكی نوێ بەكار دێنن، بەتایبەتی دوای ئەوەی ژمارەیەك چەكداری داعش لە سووریاوە گەیشتوونەتە ناوچەكە".

هەروەها راشیگەیاند كە ئێستا داعش سێ ڕێگا بۆ كردەوەی تیرۆریستی بەكار دێنێت، ئەوانیش بریتین لە بەئامانجگرتنی جووتیاران و ڕفاندنی هاووڵاتییانی ناوچەكە و بەكارھێنانی چەكی قەناسی پێشكەوتوو بۆ پێكانی ھێزە ئەمنی و سەربازییەكان و دانانەوەی بۆمب.
هاوكات جەعفەر شێخ مستەفا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە "ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش خۆیان لە زنجیرەشاخێكی لای نەفتخانە حەشار داوە كە درێژیی شاخەكە 80 كیلۆمەتر دەبێت و ھیچ ھێزێكی پێشمەرگە و عێراقیش لەو سنوورە نییە، تەنیا ھێزی حەشدی شەعبی لەوێن كە ناتوانن بەرەنگاری داعش ببنەوە".

بەرپرسەكەی پارتی لە خانەقین ئەوەشی روونكردووەتەوە كە ناوچەیەكی بەرفراوان هەیە لە دەوروبەری ئاوی حەمرین كە هیچ ڕێگایەكی بۆ ناچێت و داعش سوودی لەو بۆشاییە ئەمنییە بینیوە تا جووڵەی زیاتر بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار