لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا باران دەبارێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دەستەی كەشناسی عێراق ئاشكرای دەكات كە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا باران دەبارێت و هەندێك كاتیش هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت.

دەستەی كەشناسی عێراق لەبارەی كەشوهەوای رۆژانی جەژن رایگەیاند:" رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواودەبێت و بارانێكی كەم دەبارێت و دواتر بۆ بارانی مامناوەند خوڕ دەگۆڕێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزێت".

هەروەها راشیگەیاند:" رۆژی دووشەممە، هاوشێوەی رۆژی یەكشەممە باران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت".
ئەمڕۆ هەینی، 28ی رەمەزانەو رۆژی دووشەممە وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەكرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار