مـەسـرور بـارزانی بڕی 306 ملیار و 639 ملیۆن دیـنـار بـــۆ پــــرۆژە خـزمـەتـگـــوزاریـیـەکـان خـەرجـدەکــات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی 306.639000 (سێسه‌د و ملیار ملیار و شه‌شسه‌د و سی و نۆ) ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتوه، "لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی 306.639000 (سێسه‌د و ملیار ملیار و شه‌شسه‌د و سی و نۆ) ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ بە پێی کارە ئەنجام دراوەکان".
به‌پێی نوسراوه‌كه، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، ئەوەش بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بەردەوام پێشنیارکراوەکان.
