توركیا بە دروستكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو عێراق و هەرێم دەخاتە مەترسییەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانی بۆ سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: "بەنداوی جیزرە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، ئەگەربێتو تەواوبکرێتو بەشێوەیەکی تەواوەتیی بەگەڕبخرێت مەترسییەکی گەورە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق درووستدەکات".
حاتەم حەمید حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانی بۆ سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بەنداوی جیزرە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، ئەگەربێتو تەواوبکرێتو بەشێوەیەکی تەواوەتیی بەگەڕبخرێت، ئەوە مەترسییەکی گەورە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق درووستدەکات.
وتوشیهتى:"بۆ ئهوهش وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هەوڵیداوە لەڕێگای دیبلۆماسییەوە ئەو پڕۆژە ئاودێرییەی تورکیا ڕابگیرێت".
بەرپرسەکەی سەر بەوەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا دەڵێت:"لەڕێگای وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی تورکیا کردووە بۆئەوەی پڕۆژەی درووستکردنی بەنداوی جیزرە تەواونەکات".
دهشڵێت:"لەهەموو کۆڕو کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا کارمان لەسەر ڕوونکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو بەنداوە کردوە، لەکاتی تەواوکردنیشیدا داوای قەرەبوو لەتورکیا دەکەین".
بهرپرسه عێراقیهكه ئاماژه بهوهشدهكات، "بەنداوەکە مەترسییەکی زۆر گەورەیە لەسەر عێراقو ڕۆڵی دەبێت لەوشککردنی هەردوو ڕووباری دیجلەو فوراتو درووستکردنی کارەساتێکی ئاویی گەورە کە ئاکامەکەی پێشبینی ناکرێت".
بەنداوی جیزرە حهوتهم پڕۆژهى بهنداوسازیی توركیایه لهسهر ههردوو ئاوى ڕووبارى دیجلهو فوراتو تەواوکەری بەنداوی ئەلیسۆیە کە 35 کیلۆمەتر لەبەنداوی ئەلیسۆو 4 کیلۆمەتر لەشاری جیزرەی باکووری کوردستان دوورەو دەتوانێت بەقەبارەی 1.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاو عەمبار بکاتو 250 مێگاوات کارەباش بەرهەمدەهێنێت.
