سوپاى عێراق خاڵه سه‌ربازییه‌کان راده‌ستى یه‌به‌شه ده‌کاته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز
به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئاشکراى ده‌کات:" سوپاى عێراق خاڵه سه‌ربازییه‌کان راده‌ستى ئاسایشى ئێزیدخان ده‌کاته‌وه"، ده‌شڵێت:" هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان له‌ناوچه‌کانى سنونێى ، دووگرێ، خانه‌نسور وله‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر‌ى شنگال بڵاوبوونه‌ته‌وه".
هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) و ئاسایشى ئێزیدخان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکراتن.
خودێدا ئه‌لیاس، به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێواره‌ى دوێنێ به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌ند لایه‌نێکى تر ناوبژیوانیوانیان کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانی نێوان ئێمه و سوپا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که دواى گفتۆگۆیه‌کى زۆر سوپاى عێراق رازى بو ئه‌و دوو خاڵه‌ى ئاسایشى ئێزدیخان راده‌ست بکاته‌وه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى گرژى و ئاڵوزى له‌نێوان سوپاى عێراق و یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان.
خودێدا ئه‌لیاس ووتیشی"هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان له‌ناوچه‌کانى سنونێى ، دووگرێ، خانه‌نسور وله‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر‌ى شنگال بڵاوبوونه‌ته‌وه".
هاوکات به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌وان شه‌ڕ خوازنین هیج جارێک نایانه‌وێت شه‌ر رووبدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نێک بیه‌وێت هێرش بکاته سه‌ریان بێگۆمان وه‌ڵامیان ده‌بێت.
له شه‌ڕه‌که‌ى دوێنێ شه‌ڤانێکى یه‌به‌شه کوژرا له‌گه‌ڵ برینداربوونى شه‌ڕڤانێکى دیکه، هه‌روه‌ها سه‌ربازێکى سوپاى عێراقیش کوژراوه‌و 12ى دیکه‌یان بریندارن.
