پارتى: په‌که‌که‌و یه‌کێتى موزایه‌ده ده‌که‌ن و به‌رگریان له شه‌نگال نه‌کردووه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لقى 17ى پارتى دیموکراتى کوردستان له شنگال له‌باره‌ى ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى قه‌زاکه رایگه‌یاند:" له‌کاتى په‌لامارى داعش بۆسه‌ر شنگال هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى موزایه‌ده ده‌که‌ن به یه‌کێتى و په‌که‌که و حکومه‌تى عیراقیشه‌وه له شنگال بوون، که‌سیان به‌رگرییان له شنگال نه‌کرد".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى لقى 17ى پارتى:
له‌باره‌ى بارودۆخى شنگال و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى شنگالدا هاتووه، له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نى نابه‌رپرس دیسان موزایه‌دات له دژى پارتى دووباره ده‌بێته‌وه.
لێره‌دا به بیر هه‌موو لایه‌ک ده‌هێنینه‌وه که خه‌ڵکى شنگال خۆیان شاهیدى ئه‌وه‌ن کێ بۆ شنگال قوربانى و خوێنى داوه. له‌کاتى په‌لامارى تیرۆریستانى داعش بۆسه‌ر شنگال هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى موزایه‌دات ده‌که‌ن به یه‌کێتى و په‌که‌که و حکوومه‌تى عیراقیشه‌وه له شنگال بوون، که‌سیان به‌رگرییان له شنگال نه‌کرد و، ته‌نیا پارتى به‌رگرى کرد و خوێنى دا.
له پڕۆسه‌ى ئازادکردنى چیاى شنگال و رێگه‌کانى شنگال له مانگى کانوونى یه‌که‌مى 2014 و له ئۆپه‌ڕاسیۆنى ئازادکردنى شنگال له تشرینى دووه‌مى 2015 ئه‌وه پارتى و پێشمه‌رگه‌کانى پارتى بوون به ته‌نیا و به خوێنى خۆیان شنگالیان ئازادکرد و تۆڵه‌یان له تیرۆریستانى داعش کرده‌وه.
دواى پیلانى شازده‌ى ئۆکتۆبه‌رى 2017ـش پێشمه‌رگه‌کانى پارتى له‌سه‌ر داواى خه‌ڵکى شنگال و بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ێ نه‌که‌وێته شنگال و له‌نێوان شنگالییه‌کاندا گرفت دروست نه‌بێت، له شنگال پاشه‌کشه‌یان کرد به‌و مه‌رجه‌ى که خه‌ڵکى شنگال خۆیان کاروبارى خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و ئامانجى پارتیش ئه‌وه بوو ده‌رفه‌ت بدرێته دانیشتوانى شنگال که خۆیان حوکمى خۆیان بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه حکوومه‌تى عێراقى بوو به‌ڵێنه‌کانى پێشێلکرد و شنگالى دایه ده‌ستى قه‌ده‌ر و حوکمى چه‌کدارانى په‌که‌که و میلیشیاى نایاسایى که کاریان ته‌نیا قاچاخ و موخه‌ده‌رات و رێگه‌گرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و یاریکردن به چاره‌نووسى شنگال بووه.
هه‌موو لایه‌ک ئه‌و راستییه باش ده‌زانن به‌هۆى داوا و ویستى خه‌ڵکى شنگال، پارتى له شنگال پاشه‌کشه‌ى کرد ئه‌گینا چۆن پارتى له پردێ و سحێلا لووتى چه‌کدار و میلیشیاکانى شکاند ئه‌وه‌هاش ده‌یتوانى لووتى ده‌ستدرێژیکاران و چه‌کداره قاچاقچیه‌کان له شنگال بشکێنێت.
به‌لاى پارتییه‌وه چاره‌نووسى خه‌ڵکى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و جێگیربوونى ژیان و سه‌قامگیرى بۆ خه‌ڵکى مه‌زلوومى شنگال ئه‌وله‌وییه‌تى سه‌ره‌کییه، ئه‌وه هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته دروسته‌یه که به‌رژه‌وه‌ندیى شنگالیه‌کانى ده‌وێت و خه‌ڵکى خۆشه‌ویستى شنگالیش زۆر باش له‌و سیاسه‌ته‌ى پارتى تێده‌گه‌ن و پشتیوانى لێ ده‌که‌ن.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئۆکتۆبه‌رى رابردووى عێراق بوو خه‌ڵکى شنگال ته‌نیا ده‌نگیان به پارتیدا و ئه‌وه پارتى بوو کورسییه‌کانى شنگالى برده‌وه.
پارتى دیموکراتى کوردستان پێیوایه ده‌بێ دۆخى شنگال ئاسایى ببێته‌وه و هێزى نایاسایى و قاچاقچى و میلیشیا له‌وێ ده‌ربچن و واز له خه‌ڵکى شنگال بهێنن.
پێویسته هه‌رچى زووتر زه‌مینه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بڕه‌خسێندرێت و شنگال بۆ خه‌ڵکى ره‌سه‌نى شنگال بگه‌ڕێته‌وه.
پارتى ناشتوانێت چیتر چاوه‌ڕێى ئه‌وه بێت خه‌ڵکى شنگال له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و کۆڵه‌مه‌رگى و ئاواره‌ییدا بژیێت و یارى به چاره‌نووسیان بکرێت.
لقى حه‌ڤده‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان
3ى ئایارى 2022
