قه‌ره‌یلان بۆ گه‌ریلاکانى له زاب و ئافاشین: ئێوه به‌ته‌نها نین و گه‌لتان له‌گه‌ڵدایه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندیى (نه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تى تورک وا بیرده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر زاپ و ئاڤاشین داگیربکات، ئه‌وا ده‌توانێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له‌ناوببات، “به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌واوى وڵاتپارێزانى کوردستان دڵیان له زاپ لێده‌دات و مێژوویه‌کى نوێى لێ ده‌نووسرێته‌وه"، راشیگه‌یاند:" ئێوه له‌وێ به‌ته‌نها نین، هه‌موو گه‌له‌که‌شمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه، دڵى گه‌له‌که‌مان له‌وێ لێده‌دات".
موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندیى نه‌په‌گه له‌ڕێگه‌ى بێته‌ل-ه‌وه په‌یامێکى دیکه‌ى ئاراسته‌ى گه‌ریلاکان کرد و رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ ته‌واوى وڵاتپارێزانى کوردستان دڵیان له زاپ لێده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گه‌له‌که‌مان له هه‌موو شوێنێک له چالاکیدان، چونکه به‌رخۆدانى زاپ به‌رخۆدانى ته‌واوى گه‌لى کوردستانه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" زاپ و ئاڤاشین له جوگرافیاى کوردستاندا، له مێژووى ئێمه‌دا شوێنێکى ئاسایى نییه، هه‌موو کات زاپ له‌سه‌ر دڵى دوژمن بووه‌ته مه‌راق و ترس و تۆقین، له بنه‌ڕه‌تدا دوژمنیش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت".
موراد قه‌ره‌یلان به گه‌ریلاکانى راگه‌یاند له زاب و ئافاشین و کوره‌ژارۆ که "ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئێوه له‌وێ ده‌یکه‌ن، نووسینه‌وه‌ى مێژوویه‌کى دیکه‌یه، ئێوه له‌وێ به‌ته‌نها نین، هه‌موو گه‌له‌که‌شمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه، دڵى گه‌له‌که‌مان له‌وێ لێده‌دات".
هاوکات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت له زاپ و ئاڤاشینه‌وه هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له‌ناوببات و وتیشی:" ئه‌وان هێرشه‌که‌یان ناوناوه په‌نجه‌ى کلیل، وابیرده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر زاپ و ئاڤاشین بگرن، ده‌توانن هه‌موو شوێنێکى کوردستانیش بخه‌ن، هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له ناو ببه‌ن، لێکدانه‌وه‌یان به‌و جۆره‌یه، به‌ڵام ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئێوه هه‌ڤالانى به‌نرخ، قاره‌مانانى زاگرۆس، عه‌گیده‌کانى زاگرۆس، ئه‌و خه‌ون و خۆزگه‌یه‌ى دوژمن له له‌گۆێ ده‌نێن".
