قوباد تاڵه‌بانی باسى"په‌ڵه‌یه‌کى شه‌رم" به‌سه‌ر ناوبانگى هه‌رێمدا ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران، کاتێک له‌سه‌ر پیشه‌که‌یان یان ئازادى و بیروڕا تیرۆر ده‌کرێن په‌ڵه‌ى شه‌رمه به‌سه‌ر ناو و ناوبانگى هه‌رێمى کوردستان.
سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى له مافى رۆژنامه‌نوسان له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مرۆ 3ى ئایارى 2022، له شارى سلێمانى به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى ئازادى رۆژنامه‌گه‌ری، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئۆفیسى سه‌ره‌کى سه‌نته‌رى میترۆى کردوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌نته‌رى میترۆ هه‌ندێک وێستگه‌ى گرنگى راپۆرتى ره‌وشى ئازادى رۆژنامه‌نوسى خسته‌ڕو و به تایبه‌تیش باسیان له ره‌وشى ژنانى میدیاکار کرد.
قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاندووه که" رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران، کاتێک له‌سه‌ر پیشه‌که‌یان یان ئازادى و بیروڕا تیرۆر ده‌کرێن په‌ڵه‌ى شه‌رمه به‌سه‌ر ناو و ناوبانگى هه‌رێمى کوردستان".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه که بۆیه "بیرۆکه‌ى ئه‌وه‌م هه‌یه پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ دروستکردنى مۆنۆمێنتێک بۆ قوربانییه‌کان، هه‌روه‌ها پلانمان هه‌یه شوێنێک بۆ کارى هاوبه‌شى رۆژنامه‌نوسان دروست بکه‌ین بێبه‌رامبه‌ر ئۆفیسى خۆیانى تێدا دابنێن".
