حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئه‌ردۆغان: به‌هێز رووبه‌روتان ده‌بینه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یه‌کى باڵاى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر دۆخى شنگال هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت:"هه‌رکه‌س بڵێت یه‌به‌شه هێزێکى ناڕه‌سمیه بێئاگایه"، و ده‌شڵێت:" تورکیا به‌بیانووه‌و چاوى بڕیوه‌ته نه‌وتى ناوچه‌که، تورکیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هێرشبکاته‌سه‌ر شنگال به‌دڵنیاییه‌وه به‌هه‌موو هێزمان ڕوبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه".
خاڵ عه‌لى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى لالشى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال رایگه‌یاند که:"یه‌به‌شه به‌شێکه له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى‌و هێزێکى یاساییه، یه‌به‌شه فه‌وجى 80 حه‌شدى شه‌عبیه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"باره‌گاى نێوان یه‌به‌شه‌و سوپا یه‌ک دیواره‌و یه‌ک ڕێگه‌ى 30 مه‌ترى نێوانیانه، له‌ناو شنگالیش هه‌موو هێزه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى سوپا کشاونه‌ته‌وه‌و ته‌نها نوسینگه‌یان ماوه".
هۆشداریى به‌تورکیا و سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌دات و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "تورکیا به‌بیانووه‌و چاوى بڕیوه‌ته نه‌وتى ناوچه‌که، وه‌ک چۆن 50 بنکه‌ى سه‌ربازیى له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، هاوکات به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌یه‌وێت شنگالیش داگیربکات، چونکه ده‌زانێت شنگال هێڵێکى ستراتیژیه، تورکیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هێرشبکاته‌سه‌ر شنگال به‌دڵنیاییه‌وه به‌هه‌موو هێزمان ڕوبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده ئێزدیه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ڕێکه‌وتنه‌که‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم‌و عێراق له‌باره‌ى شنگال ڕه‌تده‌کاته‌وه ده‌ڵێت:"ئێمه پێشتریش وتمان قائیمقامێکى سه‌ربه‌خۆى ئێزدى دابنێن پێمان خۆشه، به‌ڵام به‌داخه‌وه داواکاریه‌کانمان جێبه‌جێکرا، دواتر ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵمان نییه هێزێک له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه بهێندرێت‌و له‌شنگال جێگیربکرێن یان که‌سێک له‌هه‌رێمه‌وه بهێندرێت‌و بکرێته قائیمقام".
