شیعه‌کان بۆ پارتى و یه‌کێتى: پێویسته سه‌رۆک کۆمار ره‌فتارى چاک بێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نوێى راگه‌یاند بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یرانه‌ى ئێستاى که عێراقى تیادایه و ده‌ڵێن پێویسته لایه‌نه کوردستانییه‌کان رێککبکه‌ون و ده‌ڵێن:" پێویسته سه‌رۆک کۆمار ره‌فتارى چاک بێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى ئایارى 2022، ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ى بڵاویکردوه‌ته‌وه له دوبه‌ش پێکهاتوه، به‌شى یه‌که‌مى نۆ خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت و تایبه‌ته به یه‌کلایى کردنه‌وه‌ى پرسى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و داوا له ته‌واوى لایه‌نه‌کان ده‌کات، به‌بێ مه‌رجى پێشوه‌خته ئاماده‌ى دانوستان بن و تیایدا هاتووه، "له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتى شه‌رعى و ئه‌خلاقی، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه نه‌ته‌وه‌ییه گشتگیره ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا و گه‌مارۆ سیاسییه‌کانى ئه‌م دواییه، که له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و شکسته‌کانى دانوستانه‌کانى رابردو هاتونه‌ته کایه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که به له‌به‌رچاوگرتنى مه‌رجه ده‌ستورییه‌کان و بۆ پاراستنى پڕۆسه‌ى دیموکراسی، داوا له هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌ن له‌سه‌ر مێزى دیالۆگ دابنیشن و گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریه‌کان بکه‌ن.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى پێیانوایه که پۆستى سه‌رۆک کۆمار گرنگه و پارێزه‌رى ده‌ستور و سیمبولى یه‌کێتیى وڵات و سه‌روه‌ریى و پاراستنى یه‌کێتى خاکى عێراقه، پێویسته سه‌رۆک کۆمار که‌سێکى لێهاتو و دڵسۆز و مێژو و ره‌فتارى چاک بێت، "له‌سه‌ر پارته کوردستانییه‌کان پێویسته هه‌وڵبده‌ن لێک تێبگه‌ن و رێککه‌وتن له‌سه‌ر که‌سێک بکه‌ن، که خاوه‌ن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بێت له چوارچێوه کارپێکراوه‌کاندا".
" به‌هۆى گرنگیى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران و هاوکات ره‌چاوکردنى مافى زۆرینه و گه‌وره‌ترین پێکهاته، پێویسته کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران ره‌زامه‌ندى ته‌واوى ئه‌و هێزانه‌ى هه‌بێت که به‌شدارى حکومه‌ت ده‌که‌ن و به‌رپرسیارێتى شکست و سه‌رکه‌وتن و لێپرسینه‌وه‌ى له ئه‌ستۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ها پێویسته کاندیدى سه‌رۆکى وه‌زیران کارامه‌یی، نه‌زاهه و ئه‌زمونى سیاسى و ئابورى هه‌بێت"، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى وا ده‌ڵێن.
هاوکات به‌شى دوه‌مى ده‌ستپێشخه‌رییه‌که، تایبه‌ته به ته‌واوى گرێبه‌ست و قه‌رزه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و گۆڕینى کارمه‌ندانى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و رێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
