سێ رێکخراوى جیهانى؛ گومان له تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌ن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سێ رێکخراوى جیهانى بوارى رۆژنامه‌گه‌رى و ئازادى بیروڕا پێیانوایه له تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت عوسماندا ئاماژه‌ى باوه‌ڕپێکراویان دۆزیه‌وه‌ته‌وه که" ده‌سه‌ڵاتدارانى کورد به‌رپرس بن له ڕفاندن و تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت".
هه‌ریه‌ک له رێکخراوه‌کانى رۆژنامه‌وانیى ئازادى بێ‌سنور، په‌یامنێرانى بێ‌سنور و کۆمیته‌ى پاراستنى رۆژنامه‌نووسان له باره‌ى تیرۆرکردنى رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه له راپۆرتێک‌دا ده‌ڵێن" جیهانێکى ئارامتر بۆ ڕاستى ٢٠٢٢ تیرۆرکردنى سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو که" لێکۆڵینه‌وه له ڕفاندن و تیرۆرکردنى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه شکستى هێناوه له جێبه‌جێکردنى ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه وه‌ک پرۆتۆکۆلى مینیسۆتا".
هه‌روه‌ها له راپۆرتیه‌که‌شدا هاتووه "ئه‌نجامه‌کانمان چه‌ندین گیروگرفت له شیکردنه‌وه‌ى فه‌رمى بۆ ڕووداوه‌کان و ئه‌نجامى دواترى لیژنه‌که خستۆته ڕوو".
هاوکات، ئه‌و سێ ریکخراوه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه " ناکۆکى له ڕاپۆرتى توێکارى و دواکه‌وتن له گه‌یاندنى به خانه‌واده‌ى سه‌رده‌شت؛ باوه‌ڕپێنه‌کراوى ئه‌وه‌ى که ئه‌نسارولئیسلام تواناى ڕفاندن و گواستنه‌وه‌ى سه‌رده‌شتى هه‌بێت به به‌رچاوى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ناو بازگه‌کانى پشکنین که له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌وه چاودێرى ده‌کرێن".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن " کشانه‌وه‌ى تاکه به‌ڵگه‌ى به‌کارهاتوو؛ هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌کانى دواتر بۆ سه‌ر خانه‌واده‌ى سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حکومه‌ته‌وه".
سێ رێکخراوه‌که ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو " ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌ستیان هه‌بووه له فشارخستنه سه‌ر ئه‌ندامانى خێزان و هاوڕێیانى سه‌رده‌شت و هه‌ڕه‌شه‌کردن لێیان بۆ ئه‌وه‌ى بێده‌نگ بن".
رۆژى ٤ ى نیسانى ٢٠١٠ له‌به‌رده‌م زانکۆى سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر به رۆژى نیوه‌ڕۆ سه‌رده‌شت عوسمان خوێندکار و رۆژنامه‌نووس رفێندرا‌و بۆ رۆژى دواتر ته‌رمه‌که‌ى به کوژراوى له موسڵ دزۆرایه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌زگا ئه‌منیه‌کانى هه‌رێم ده‌ستیان به‌لێکۆڵینه‌وه کرد‌و تاوانه‌که‌یان خسته‌پاڵ رێکخراوى جوند ئیسلام، به‌ڵام ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه حوکمى تیا ده‌رنه‌چوو شکستى خوارد‌و تا ئێستا لیکۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه هه‌ڵپسێردراوه.
