په‌رله‌مانتارێکى پارتى له‌باره‌ى شه‌نگاله‌وه به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڤیان ده‌خیل، نوێنه‌رێکی ئێزیدییه‌کان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا به‌هۆى یه‌به‌شه‌وه زیاتر له چوار هه‌زار که‌سى مه‌ده‌نی له‌شنگال ئاواره‌بوون.
ڤیان ده‌خیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى ئایارى 2022 له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایه‌یاند: "پلانی جێبه‌جێکردنی یاسا که سوپای عێراق له شه‌نگال جێبه‌جێی ده‌کات بووه‌ته هۆی پێکدادان له‌نێوان سوپا و هێزه‌کانی یه‌به‌شه سه‌ر به په‌که‌که".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"ئه‌و هێزانه هه‌ستاون به برینی ڕێگا له گوند و شاره‌کان له‌به‌رده‌م هاوڵاتییاندا، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له چوار هه‌زار ئێزیدی که ژن و منداڵ و پیاوانی به‌ساڵاچوویان تێدایه و چوون به‌ره‌و دهۆک".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) له خه‌ڵکانى ئێزیدى دانیشتووى شه‌نگال پێکهاتوون و له رزگارکردنى شه‌نگال له‌ژێر ده‌ستى داعش رۆڵیان هه‌بووه‌و سه‌دان شه‌هیدیان داوه.
