سه‌در ده‌ڵێت چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان شکستیان هێناوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ى راگه‌یاند و په‌یامێکى ئاراسته‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆکان کرد و تێدا ده‌ڵێت:" چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له پێکهێنانى حکومه‌ت شکستیان هێنا".
موقته‌دا سه‌در ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 4ى ئایارى 2022، دواى چاوه‌روانى و راگرتنى په‌یامى سیاسى له مانگى ره‌مه‌زاندا، تویتێکى کرد و رایگه‌یاند: ماوه‌ى 40 رۆژمان دا به چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى که داواى حکومه‌تى ته‌وافوقى ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وان له پێکهێنانى حکومه‌ت شکستیان هێنا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت که ماوه‌ى 15 رۆژ دیارى ده‌کات که حکومه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ پێکبهێنن و به‌ڵێنى پێدان که گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى ده‌نگ به‌و حکومه‌ته بدات به کوتله‌ى سه‌دریشه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى پێدان که ره‌وتى سه‌در هیچ وه‌زاره‌تێک له‌و حکومه‌ته‌دا وه‌رنه‌گرێت.
هاوکات رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له خاڵى سێیه‌مدا رایگه‌یاندوه که هاوپه‌یمانیى سێقۆڵیى رزگاریى نیشتمان خاوه‌نى بیرۆکه‌ى زۆرینه‌ى نیشتمانییه، به‌ڵام به‌هۆى بڕیاره‌که‌ى دادگاى عێراقه‌وه که سێ یه‌کى په‌کخه‌رى کارا کرده‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌که له پێکهێنانى حکومه‌تى زۆرینه دواکه‌وت.
