بنه‌ماڵه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان بۆ پارتى: بکوژانیتان داڵده‌داوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
برایه‌کى سه‌رده‌شت عوسمان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى تێپه‌ربوونى 12 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆر‌کردنیدا، په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت:" پێداگرى و سوربوونى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه و په‌نادانى تیرۆرستان و بکوژان. به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى دوژمنایه‌تى کوێرانه‌ى ئه‌م حزب و ده‌سه‌ڵاته‌یه له‌گه‌ڵ ساده‌ترین ماف و ئازادیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان.
ده‌قى په‌یامى بنه‌ماڵه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان:
دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت، به هه‌ڕه‌شه و سیناریۆسازى داناخرێت
ئێمه و خه‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان له تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت و ده‌نگه ئازاده‌کان خۆش نابین.
12 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرى سه‌رده‌شت تێده‌په‌ڕێت، 12 ساڵه ئێمه له خوێنى جه‌سته‌ى سه‌رده‌شت گیان و ڕوح و دڵمان خوێناوى لێ ده‌تکێت، 12 ساڵه ئازاردان و سزادانى ڕوحى و جه‌سته‌یى سه‌رده‌شت و ئێمه درێژه‌ى هه‌یه. ١٢ ساڵه هه‌رچى دڵڕه‌قى و دڕنده‌ییه له‌سه‌رمان تاقى ده‌کرێته‌وه و ژیان و بونمانى هه‌نجن هه‌نجن ده‌کات و ده‌مانهاڕێت. ئێستا به‌دواى دوانزده ساڵ له تیرۆرى سه‌رده‌شتى ئازیز، کارنامه‌ى ڕه‌شى تاوانکارى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جه‌لاد و مافیاییه بووه به کێوێکى ڕه‌ش.
له‌م 12ساله‌دا تیرۆرى سه‌رده‌شته‌کان هه‌روا به‌رده‌وام بووه‌و ئه‌مه بوه‌ته دێوه‌زمه‌ى سه‌ر دڵى هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێ وشه‌ى حه‌ق به‌م ده‌سه‌ڵاته زاڵم و سه‌رکوتگه‌ره خێڵه‌کیه بڵێت. هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانى تیرۆرى سه‌رده‌شت پێداگرین له‌سه‌ر داواکاری‌و مافه‌کانمان بۆ به‌سزاگه‌یاندنى تاونباران‌و بکوژانى ئه‌و.
دواى 12 ساڵ له تیرۆرى سه‌رده‌شتدا، هێشتا بکوژانى سه‌رده‌شت له لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵات و تیرۆرستان به‌ئازادى و به‌ئاشکرا ده‌سورێنه‌وه و به‌رده‌وامن له سته‌م و تاوانکاری. ١٢ ساڵ پێداگرى و سوربوونى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه و په‌نادانى تیرۆرستان و بکوژان. به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى دوژمنایه‌تى کوێرانه‌ى ئه‌م حزب و ده‌سه‌ڵاته‌یه له‌گه‌ل ساده‌ترین ماف و ئازادیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستاندا.
ئه‌وه سێ ده‌هه‌یه کۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵکى سته‌مدیده‌ى کوردستان یه‌خسیرى ده‌سه‌ڵاتى به‌زۆر داسه‌پاوى دوو بنه‌ماڵه و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیانن. دوو بنه‌ماڵه بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیانى فیرعه‌ونى و ده‌سه‌ڵاتى ملهورانه‌ى خۆیان له هیچ تاوان و سه‌رکوت و سته‌مکاریه‌ک ده‌ست ناپارێزن. سه‌رده‌شت و سه‌دانى وه‌کو سه‌رده‌شت، قوربانى به گژاچونه‌وه‌ى جه‌سورانه‌ى ملهوریه‌کانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ن. له ڕاستیدا ئه‌مرۆ شتێک نیه به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى و سیاسی، هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان ئه‌و راستیه ده‌زانن ئه‌وه‌ى له‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا ناوى نراوه حکومه‌ت و حوکمڕانی، ته‌نها چه‌ند حزبێکى میلیشیایین به‌زه‌برى چه‌ک کۆنترۆڵى ده‌سه‌ڵاتیان کردووه. ئه‌و حزبانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک کۆنترٶڵکراون. له کۆتاییدا ئه‌م کۆمه‌ڵگایه یه‌خسیرى دوو بنه‌ماڵه‌ى گه‌نده‌ڵ و تاوانکارن، کۆمه‌ڵێک دز و چه‌ته و مافیایان به ناوى سیاسه‌تمه‌دار کۆکردۆته‌وه و ده‌سه‌ڵاتى خۆیانیان پێ ده‌چه‌رخێنن.
ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها یه‌ک ڕۆژ دادگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ، به‌پێى ستاندارده جیهانیه‌کانى ئه‌مرۆ، له کوردستان بوونى هه‌بێت. ئه‌وا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه. به هه‌موو به‌رپرسه باڵاکانیه‌وه، وه‌کو قاتل و دز و جه‌رده و فریوکار و تیرۆریست و گه‌نده‌ڵ و به‌کرێگیراو، راپێچى زیندان ده‌کرێن.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وسه‌رانى له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاى کوردستان دونیایه‌ک تاوانکارى ئه‌نجامداوه، ته‌نها به زه‌برى چه‌ک و تیرۆر و داپڵۆسین و خنکاندنى ده‌نگه‌ناڕازیه‌کان خۆى به‌پێوه راگرتووه. دوایین به‌ڵگه‌ى سه‌رکوتگه‌رى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌و دۆسیه ریسوایه‌یه که بۆ هه‌ڵسوراوان و ڕۆژنامه‌نووسانى بادینانى هۆنیه‌وه…
دۆسیه‌ى رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینان، له فۆرمدا شانۆگه‌ریه‌کى یاسایى بوو بۆ سه‌رکوتکردنى ڕۆژنامه‌نوس و هه‌ڵسوڕاوانى سیاسى و جه‌ماوه‌ری. به‌کرده‌وه به‌یانى ڕاگه‌یاندنى سه‌رکوتگه‌رى سیاسى بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتێکى پۆلیسى و دیکتاتۆر. ده‌سه‌ڵاتى کوردى به ئاشکرا و ڕه‌وان به هه‌مووانى ڕاگه‌یاند، که نه‌یارى سیاسى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سزاى له‌سه‌ره و سزاى زیندانى و تیرۆره. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه دادگایى و زیندانى نه‌کراون که کردویانه، له‌سه‌ر ئه‌وه زیندانى کراون که هه‌ن…
ساڵانه بودجه‌یه‌کى خه‌یاڵى چه‌ندین ملیۆن دۆلارى سه‌رفده‌کرێت بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌کان، به‌ناوى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بپارێزن، به‌ڵام ئه‌و چه‌ندین ملیۆن دۆلاره سه‌رفده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵک و که‌سانى ئازا‌و بوێر، هێرش بکه‌نه سه‌ر ئازادیخوازان، رۆژنامه‌وان و هه‌ڵسوراوانى مه‌ده‌نى که داواى مافى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌ن.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شایانى خه‌ڵکى کوردستان و حورمه‌ت و شکۆى مرۆڤ نیه!
سه‌رده‌شت گیانى خۆى نایه پێناو وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته قاتل و تیرۆریست و سه‌رکوتگه‌ر و دز و کۆنه‌په‌رسته و په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر روخسارى راسته‌قینه‌ی. به‌ڵام ئه‌و رێچکه‌یه‌ى سه‌رده‌شته‌کان نیشانى کۆمه‌ڵگه‌یان داوه، به تیرۆر و کوشتار و سه‌رکوت و سیناریۆسازى داناخرێت. واقعى تاڵ و کاره‌ساتبارى ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، بنه‌ماى ئه‌وه‌یه که تیرۆرى هه‌ر سه‌رده‌شتێک چه‌ندین سه‌رده‌شتى تر ده‌هینیته سه‌ر شانۆى سیاسى و ڕێگایان هه‌موار و هه‌موارتر ده‌کات. بێگومان تێپه‌رینى کات ناتوانێ سه‌رده‌شت و دۆسیه‌که‌ى بکات به ڕابردوو… ئێمه و خه‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان له تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت و ده‌نگه ئازاده‌کان خۆش نابین. له‌گه‌ل تێپه‌رینى کات له په‌نادان و پاراستنى تاوانکاران و بکوژاندا. رق و توڕه‌ییمان له‌م تاوانکارى و سته‌مگه‌ریه زیاتر ده‌بیت و له‌سه‌ر دادگایى و سزاى عادلانه‌ى تیرۆرى سه‌رده‌شت و هه‌موو تاوانکاره ده‌ست خوێناویه‌کان هه‌موو کاتێک پێ‌داگر و پێداگرتر ده‌بین.
هه‌میشه و دایم پێداگرین که دۆسیه‌ى تیرۆرى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان و دۆسیه‌ى تیرۆر و سه‌رکوتى ده‌نگه ئازاده‌کان، لاى ئێمه و ئازادیخوازانى کوردستان به کراوه‌یى ماوه‌ته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ى تاوانباران له دادگایه‌کى عادلانه و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆدا سزاى خۆیان وه‌رده‌گرن، هه‌ر به کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه.
به دڵنیایى دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان یه‌کێک له‌و دۆسیانه‌یه که سه‌رانى ده‌سه‌ڵاتدارى کوردى له‌سه‌رى دادگایى ده‌کرێ. ئه‌وانه‌ى له پشتى تیرۆره‌که وه‌ستاون، ئه‌وانه‌ى هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانى تاوانه‌که، لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه و ئه‌وانه له‌پشتى داڕشتنى سیناریۆى هه‌ڵبه‌ستراو به حه‌قى سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌که‌ی، ئه‌وانه‌ى به ناوى دادگا شانۆگه‌ریه‌کى قێزه‌ونیان نمایش کرد. ئه‌وانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد… چه‌ندین تاوان و پێشێلکاریتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه و مه‌سه‌له‌یه. هه‌موو ئه‌وانه به‌شێکى ڕاسته‌وخۆ و به‌شدارن له تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان و په‌نادانى تاوانکاران و تیرۆرستان.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش ئیدعایه‌کى عه‌داله‌ت هه‌یه، ئه‌وه دۆسیه‌ى تیرۆرى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان به کراوه‌یى له‌به‌رده‌س هه‌مواندایه، ئه‌گه‌ر له کوردستاندا شتێک هه‌یه به ناوى ماف و یاسا، دادگا و داد و داواکارى گشتی، ئه‌گه‌ر شتێک هه‌یه به پروپاگه‌نده و بانگیشه‌یه‌ک هه‌یه به ناوى دیموکراسى و په‌له‌مان و حکومه‌تى هاوڵاتی، ئه‌گه‌ر شتێک هه‌یه به ناوى عه‌داله‌ت و ویژدانى مرۆڤایه‌تی. ئه‌مڕۆ بکوژانى سه‌ده‌شت عوسمان ئاشکران، فه‌رموو با به کرده‌وه بانگیشه‌که‌ى خۆیان نیشانبده‌ن له دادگایى و سزادانى ئه‌و تاوانکارانه‌دا.
• به‌رز و به‌ڕێز بێت یادى سه‌رده‌شت و هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ى له پێناو ژیان و عه‌داله‌ت و ئازادی‌دا گیانیان به‌خشی.
• ئازادى بۆ ده‌ستگیرکراوانى بادینان و هه‌ڵسوراوانى سیاسى و مه‌ده‌نى له کوردستان.
به‌کر عوسمان
2022-05-04
