هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی لەبارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل بڵاوكردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" لە ئێستادا گۆڕینی تابلۆ تەنھا بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی و نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبێت و لەمڕۆوە دەستیپێكردوە.
ئەمرۆ یەکشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەئاگاداریەكدا ئەوەی خستۆتەروو کە لەئەمڕۆوە دەستبەكاربوە بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەتابلۆی نوێیی یەكگرتو لەهەرێم و عێراقدا، "گۆڕینی تابلۆ تەنها لەكاتی ئێستادا بۆ گواستەوەی خاوەندارێتی ساڵانەو نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ دەستیكرد بەپێدانی تابلۆی نوێ بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی كە بۆ یەكەمجار تۆماركران.

بابهتی پهیوهندیدار