ئەو جەنگەی کە بە یەك تەلەفون دەکرێت بووەستێرێت، وا مانگی سێیەمیشی تەواو دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
زاهیر باهیر
جەنگێکە بەردەوامە کە تەنها بە تەنها لە قازنجی ئەمریکا و بریتایا و سەرمایەدارنی جیهانە لە زەرەروو زیانی خەڵکی ئۆکرانیا و سەراپایای گەلانە.
جەنگێکە کە بە تەلفونێیکی کەمتر لە 30 چرکە تەنها و تەنها بە 6 وشە لەگەڵ زێلێنسکیدا دەوەستینرێت : " بڕۆ وتووێژ بکە تۆ ئازادیت". بەڵام ئەوە ڕوونادات چونکە لە قازانجی سیستەمەکەیە ، لە قازانجی دەوڵەت و دەوڵەت مەدارانی بریتانیا و ئەمریکا و سەرمایەداران و کۆمپانیا گەورەکانی دونیایە. ئەمان دەیانەوێت ئەو جەنگە درێژە بکێشێت ، ئەمان ئەوەندەی بیر لە هاوکاری حکومەتی ئۆکرانیا و ناردنی پارە و چەك و تەقەرمەنی نوێ بۆ ئەوێ دەکەنەوە، گەر چواریەکی ئەوە بیریان لە ئاشتی و ئاگربەستی نێوان ئۆکرانیا و روسیا بکرادیەتەوە ، ئەگەر چواریەکی ئەو هەوڵ و کۆششە دیبلۆماسییانەی کە سەرفی دەکەن بۆ هاندانی زێلینسکی لە بەردەوامیدان بە جەنگ و وەستان لە وتووێژ و هاندانی دەوڵەتەکانی دیکە بۆ هاوکاری دارایی و عەسکەری حکومەتی ئۆکراینا، ئێستا دەمێك بوو ئەو شەڕە وەستا بوو.
خێرە کە ئەمەریکا 33 ملیار دۆلاری دیکە کە 20.4 ملیار لەمە نرخی نوێترین چەك و تەقەمەنی عەسکەرییە بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت؟ خێرە کە سەرەك وەزیرانی بریتانیا 1.3 ملیار پاوەند تەرخان دەکات بۆ هاوکاری سەربازیی ئۆکرانیاو ناردنی چەکی نوێ دژ بە ڕوسیا؟ ئایا ئەمە بۆ مەبەستی مرۆڤایەتییە؟ ئایا ئەمە بۆ لێدان و مەحفکردنەوەی فاشییەتە ؟ ئەی ئەگەر ئەمەندە بە بە زەیی و دڵسۆزن ئەو هەموو ملیۆن کەسە لە هاووڵایانی خۆیان لەو پەڕی ناخۆشی و برسێتی دا ژیان دەبەنە سەر بەڵام ئەم مرۆڤ و مرۆڤ دۆستانە بۆ هاوکاریان نابن ؟ کرێکارانێک خەبات دەکەن، مان دەگرن بۆ پێنسێ ، سێنتێ زیاتر بە هەزار شەرەشەق ئەگەر بۆیان زیاد بکرێت . بۆجی ئەمەیان بەلاوە نامرۆڤانەیە ؟ بۆچی مەنعی دروستکردنی نقابەیان لێدەکرێت ؟
ئەو کەسەی کە باوەڕ بە چەمکی مرۆڤدۆستی و مرۆڤایەتی ئەمەریکا و بریتانیا بکات ، یا لە نەخوێندنەوەی مێژووەوەیە ، یا لە گێلییەوەیە یاخود لە بەرژەوەندی کەسایەتی یاخود چیانیەتییەوەیە.