حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى نه‌وته‌وه وه‌ڵامى به‌غدا ده‌داته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى نه‌وت و غازى هه‌رێم رایگه‌یاند:"سه‌رقاڵى وه‌ڵامى ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه‌ین که وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بۆیان ناردووین".
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" له نزیکترین کاتدا تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به فه‌رمى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌داته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیش له‌باره‌ى یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێمى کوردستان، ناوبراو دوپاتیکرده‌وه، هه‌ڵوێستى هه‌ر چوار سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونه و پێشتریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه جه‌حتى له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه.
بۆ مامه‌ڵه‌کردنیش له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیى عێراق، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاره‌که‌ى ساڵى 2019 دادگاى باڵاى فیدراڵى به نمونه هێنایه‌وه‌و رایگه‌یاند که ئه‌و دادگایه بڕیارێکى بۆ پێناسه‌کردنى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان و جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 و پابه‌ندکردنى حکومه‌تى فیدراڵ به جێبه‌جێکردنى ئه‌و مادده‌یه ده‌رکردوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌کراوه و هیچ به‌دواداچونێکیش له‌لایه‌ن هیچ داموده‌زگایه‌که‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌کراوه.
دوێنێ شه‌ممه، 7ى ئایارى 2022، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: "ناکرێت دوو سیاسه‌تى نه‌وت له یه‌ک وڵات‌دا هه‌بێت و ناکرێت پرسى وزه به سیاسى بکرێت."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "ده‌ستپێشخه‌ریمان کردووه و نه‌رمى زۆرمان نواندووه به‌ڵام سوودى نه‌بووه هه‌ر بۆیه بریاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵى وه‌کو خۆى جێبه‌جێ بکه‌ین".
