كەشناسی هەرێم: نمەباران دەبارێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند کە ئەمڕۆ و سبەینی پێشبینی دەكرێت ناوچەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت و لەزۆرینەی ناوچە شاوخاوییەكان نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەراگەیەنراوێكدا ئەوەی خستۆتەروو، ئەمڕۆ لە هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە بارانێكی كەم لەناوچە شاخاویە سنوریەكاندا.

 هەروەها سبەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ نمە بارانی كەم كەم لەم شوێنانە، كاریگەری  لە ناوچە سنوریەكاندا زیاتر دەبێ هەندێ جار بۆ تاوە باران وبروسكە دەگۆڕێت پاشان لەكاتەكانی ئێوارە كەش و هەوا جێگیر دەبێتەوە.

هاوکات، ئاماژەی بەوەشكردوە، لە سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایی باش لە نێوان (10-20 ) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت بە ئاراستەی گۆڕاو، هەروەها سبەی پێشبینی دەكرێت ئاسمان نیمچە هەور بێت لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی كەم كەم هەیە لەناوچە ی جیاجیا كە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسكە دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەمڕۆ و سبەینی لە دهۆك  ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل نمە بارانی جیاجیا لە زۆربەی ناوچە كاندا، لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسكە پاشان لەكاتەكانی ئێوارە كەش و هەوا جێگر دەبێتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار