نێچیرڤان بارزانی: پێویستە وتەكانی جینین پلاسخارت بە هەند وەربگرین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی هەرێم رایگەیاند كە"وتەكانی نوێنەری یوئێن لەعێراق لە پەرۆشییەوەیە بۆ دۆخی هەرێم و پێویستە بە هەند وەریبگرین".

جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لە دوو هەفتەی رابردوودا لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند:" مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە"، ساڵی رابردووش لە هەولێر بەبەرچاوی بەرپرسانی هەرێمەوە ئەو مەترسیانەی خستەروو و داوای كرد سەركردایەتی لایەنەكان كێشەو ناكۆكییەكانیان وەلابنێن و یەك هەڵوێست بن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و جێگرانی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان یان كرد و سەرۆكی هەرێم بە راگەیاند:" دۆخی ئێستا جێگەی نیگەرانی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمانە و پێویستە ئێمە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكومەت و پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكەین".

سەبارەت بە هۆشدارییەكانی جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق لەبارەی دۆخی هەرێمەوە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند:" وتەكانی بەرپرسەكەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پەرۆشییەوەیە بۆ دۆخی هەرێم و پێویستە نیگەرانیەكان بە هەند وەربگرین".


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار