نێچیرڤان بارزانى؛ شێخ جه‌عفه‌رو چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشتده‌کاته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له نیوه‌ڕۆ خوانێکدا له‌سلێمانى، نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆکى پارتى هه‌یه‌ک له شێخ جه‌عفه‌ر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشتده‌کاته‌وه به‌ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى.
رۆژى یه‌کشه‌ممه 22ى ئایارى 2022، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى سلێمانى کرد‌و دواى به‌شداریکردنى له‌ده‌رچوونى 503 ئه‌فسه‌رى نوێ له‌قه‌ڵاچوالان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌که‌مى یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى کۆبووه‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له گه‌ڕه‌کى راپه‌رین، نیوه‌ڕۆ خوانێکى بۆ نێچیرڤان بارزانى رێکخست به ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى و بانگێشتى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا کراوه و ئه‌وانیش داوه‌ته‌که‌یان قبوڵ کردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌نێچیرڤان بارزانى به‌رۆژنامه‌ى هاوڵاتى وت:"نێچیرڤان بارزانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى ئاشتکردووه‌ته‌وه که له‌ساڵانى رابردوو شێخ جه‌عفه‌ر دۆشکه‌ى ناوه به‌گرده‌که‌ى گۆڕانه‌وه".
هه‌روه‌ها وتیشی:» له‌ماڵى شێخ جه‌عفه‌ر نیوه‌ڕۆخوانێک ئاماده کراوه‌و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا بانگهێشت کراون، بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانیش له‌وێ بوون، نێچیرڤان بارزانى ئاشتى کردوونه‌ته‌وه".
هاوکات که‌سه نزیکه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" ته‌نانه‌ت عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ قسه‌یه‌کیان له‌سه‌ر قسه‌کانى نێچیرڤان بارزانى نه‌بووه‌و پشتیوانیان کردووه و بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون ئاشت ببنه‌وه".