قوباد تاڵه‌بانى باسى هه‌وڵێکى کوشتنى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌کات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رپه‌رشتیارى مه‌کته‌بى سکرتارییه‌تى مام جه‌لال، رایگه‌یاند:" یه‌کێتى رووبه‌رووى کێشه‌ى زۆر بووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵى کوشتنى بافڵ تاڵه‌بانى دراوه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئایارى 2022، دیدارى گشتى یه‌کێتى له سلێمانى ده‌ستى پێکردو قوباد تاڵه‌بانى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى دیدارى یه‌کێتى و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مامجەلال رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵانی رابردودا یه‌کێتی روبه‌ڕوی کێشه‌ی زۆربوه‌ته‌وه و له‌دوای کۆنگره‌ی نوێبونه‌وه‌ی یه‌کێتی هه‌وڵی کوشتنی سه‌رۆک بافڵ تاڵه‌بانی درا".
راشیگه‌یاند: "له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆک بافڵ توانیومانه ئارامی بۆ یه‌کێتی بگه‌ڕێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى وتى:"پێویسته داڕشتنێکى راستگۆیانه بۆ سیاسه‌تى حیزبه‌که‌مان بکه‌ین."
تاڵه‌بانى وتیشى:"نه‌یاره‌کانمان دڵیان به‌وه خۆشه که یه‌کێتى دۆخى خراپه، به‌ڵام قسه‌یه‌کى مام جه‌لالتان به بیرده‌هێنمه‌وه، سه‌فین له‌بن بێت یه‌کێتى له‌بن نایه‌ت."
قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که دیدارى یه‌کێتى ده‌بێته نزیکبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى له جه‌ماوه‌ر، چونکه زۆر که‌س پێیانوابوو دواى مام جه‌لال یه‌کێتى به‌رگه‌ى سه‌ختییه‌کان ناگرێت، به‌ڵام یه‌کێتى نه‌ڕووخاو له‌سه‌ر پێى خۆى ڕاوه‌ستا، بۆیه هه‌ر که‌سێک پێى وایه یه‌کێتى له‌به‌رده‌م رووخاندایه خه‌یاڵى خاوه.
هاوکات، قوباد تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:" یه‌کێتى ده‌بێته‌وه به‌و هێزه‌ى ده‌توانێت ته‌قله به فیل لێبدات، چونکه خه‌ڵک چاوه‌ڕێیه یه‌کێتى داهێنه‌رو پێشه‌نگبێت و کۆتایى به‌بڕیارى تاکڕه‌وانه بێنێت بۆیه ڕه‌خنه‌ى لێده‌گیرێت، یه‌کێتى ته‌نها حزبه ره‌خنه ده‌گرێت و هه‌م ره‌خنه‌ش قبوڵده‌کات".
قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌م دیداره ته‌واوکه‌رى کۆنگره‌یه، وتى:"به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک بوو کۆنگره نه‌کرابوو، به‌کۆنگره‌یه‌ک هه‌موو کێشه‌کانى یه‌کێتى چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر باشترین کۆنگره‌ش بکرایه پێویستمان به‌م دیداره ده‌بوو، پێمانوانه‌بوو به‌کۆنگره‌یه‌کى کێشه‌کانى یه‌کێتى چاره‌سه‌ر ده‌کرێت".