سێ هەزار و 81 هاوسەرگیری دووەم تۆمار دەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق رایگەیاند"لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ شەش هەزار و 30 مامەڵە تەواوكراون، لەو مامەڵانەش سێ هەزار و 81 مامەڵەی  وەرگرتنی رەزامەندی بۆ هاوسەرگیریكردنی دوەمیان كردووە"

ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی ئایاری 2022، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان و كاروباری یاسایی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردەوە كە"لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ شەش هەزار و 30 مامەڵە تەواوكراون، لەو مامەڵانەش سێ هەزار و 81 مامەڵەی  وەرگرتنی رەزامەندی بۆ هاوسەرگیریكردنی دوەمیان كردووە".

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە لەو ژمارەیەش هەزار و 905 كەسیان پاساوی پێویستیان بۆ هاوسەرگیریان هەبووە و هەزار و 896 كەسیشیان بەتەنیا داوای رەزامەندیان كردوە بەبێ بونی هیچ پاساوێك.

ئەوەش خراوەتەروو كە زۆرترین داوای هاوسەرگیریكردنی دووەم لەپارێزگای نەینەوا بوە كە 339 مامەڵە هەبوە و لەدوای ئەویش بەسرە دێت كە 222 مامەڵەكراوە و دواتریش پارێزگای سەلاحەدین دێت كە 196 مامەڵە كراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار