داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان گه‌یه‌ندرایه‌ دادگاى فیدراڵى

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق داواکارییه‌ک ئاراسته‌ى دادگاى فیدڕاڵى ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان‌و ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق و چاوه‌ڕێى ئیجرائاته‌کان ده‌که‌ن.

جه‌مال ئه‌سه‌دى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌تویتێکدا نوسویه‌تى:"ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى دیکه‌ چووینه‌ دادگاى فیدراڵى‌و سکاڵامان تۆمارکردووه‌ دژى په‌رله‌مانى عێراق‌و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ییمان کردووه‌".

هه‌روه‌ها نوسویه‌تى:" له‌و سکاڵایه‌ى تۆمارمان کردووه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌، په‌رله‌مان هیچ ڕۆڵێکى نییه‌ بۆ ئێستاى عێراق، جگه‌ له‌پێشێلکردنى پابه‌ندیه‌ ده‌ستووریه‌کان".

"سه‌رۆک کۆمارو سه‌رۆک وه‌زیران ناچارن واده‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌مساڵدا دیاریبکه‌ن‌و ئه‌م خوله‌ى ئێستا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ئه‌مساڵ بڕیارى کۆمارى له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربچێت"، ئه‌سه‌دى واى نوسیووه‌.

ڕۆژى 10ى 10ى 2021 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا و ته‌نها ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، پێکهێنراو به‌هۆى ناکۆکى پارتى و یه‌کێتى سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌و لایه‌نه‌ شیعه‌کانیش بوونه‌ته‌ دووبه‌ره‌ى دژ به‌یه‌ک.
حه‌وت مانگ و بیست رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق تێپه‌ربووه‌و به‌شێک له‌ په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌دان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار