قایمقامى سلێمانى؛ بڕیارێکى قوباد تاڵه‌بانى تایبه‌ت به به‌نزین ئاشکرا ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا بڕێک به‌نزینى عێراقى لیترى 690 دینارى بۆ پارێزگاى سلێمانى دابین ده‌کرێت
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له چه‌ند رۆژى نزیکى ئاینده‌دا بڕێک به‌نزینى عێراقى له جۆرى 690 دینارى ده‌گاته پارێزگاى سلێمانی.
هه‌روه‌ها ئاشکراى کردووه که"جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت باسى له‌وه‌کردووه، رۆژانه ناردنى ئه‌و جۆره به‌نزینه له به‌غداوه بۆ پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ به هۆى گرانى نرخى به‌نزینه‌وه شۆفێرانى ته‌کسى له شارى سلێمانى گردبوونه‌وه و داواى هه‌رزانکردنى نرخى به‌نزین ده‌که‌ن.
له‌ئێستادا به‌نزینى 690 دینارى له هه‌ولێر بوونى هه‌یه‌و ماوه‌ى زیاتر له‌مانگێکه بۆ سلێمانى ره‌وانه ناکرێت که رۆژانه ده‌بێت 400 هه‌زار لیتر بگاته سلێمانى.
