وەهمی گۆڕان و نە گۆڕان و نوێ بوونەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا
سەرەتا باسی گۆڕان و نوێ بوونەوە دەکەم، ( بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ نا) چونکی یەکەم شەق کە بەرگۆڕان وەک چەمک و نوێ بوو نەوە،وەک پرۆسە کەوتبێت شەقی هەر دووک بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ بووە ، دیارە ئەمە ئەوەندەی فاکت و هەڵسەنگاندن و ئەنجامە، ئەوەندە هەڵوێست نیە لەم دوو بزوتنەوە، ئەوە نەبێت کە ئەم دوو بزووتنەوە دوو چەمک و پرۆسەییان وەک "وەهمێک"چاند کەوا دوواجار خەڵک نا ئومێدی دورێتەوە !
١ مییللەتان و دەوڵەتان، بەردەوام لە گۆڕانکاریدان جا کەم یان زۆر، خێرا یان لە سەرخۆ، ئەم بەردەوامییە لە گۆڕاندا بۆتە هۆی ئەوەی کە دوو سەدەی ڕابردوو جیاواز لە سەدەکانی پێشو ببینرێت، چونکی خێرای گۆڕانکارییەکان لە ئاسێکدایە،کە هێشتا مرۆڤ خۆی لەگەڵ گۆڕانێکدا نەگونجاندووە،ئەواگوڕانێکی دیکەی بەسەردادێت و ڕەنگ و ڕواڵەتی ئەوەی پشێتر دەسڕێتەوە و شتێکی نوێ بەدی دەهێنێت، هەڵبەت گۆڕانکارییەکانی سەردەمی نوێ (مۆدێرنێتە) تاک ڕەهەندنین ، بەڵکو گۆڕانکارییەکان فرە ڕەهەندن، هەموو بوارو کاییەکانی گرتۆتەوە، سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کلتوری، ئەمە ڕەوتی ڕێکردنی ژیانە لە هەزارەی سێیەمدا و هەروا پێوەرو پێوانەی دەوڵەت و میللەتانی زیندووشە ، کەوا دەبێت بەردەوام لە گۆڕاندابن ، تاوەکو هیچ نەبێت، لە ڕا ڕەوەکانی سەردەمی نۆێ جێ نەمێنن.
٢ بێگومان ناکرێت ئێمە بە ڕاهایی بڵێین لەهەرێمی کوردستان، هیچ گۆڕانێک لە هیچ کایەیەک لە کایەکان ڕووی نەداوە،بەڵام دەتوانین بە ڕەهای بڵێین هیچ گۆڕانێک لە کایەی سیاسی چ وەک دەسەڵات و ستایلی حکومڕانی چ وەک فۆڕمی حیزب و جوڵانەوەی سیاسی لەماوەی لایەنی کەمی ئەو "سی ساڵەی" ڕابردوو ڕووینەداوە، ئەمە لە کاتێکدا لە ماوەی "سی ساڵی" ڕابردوودا گۆڕانی گەورە گەورە و قۆناغ دابڕ چ لە ئاستی نێو دەوڵەتی چ ناوچەی ڕوویانداوە، کەچی دەبینین کایەیی سیاسی بە هەمان میتۆدو و مێنتاڵیەتی سی ساڵی ڕابردوو ئیدامەی هەیە و نوێ نەبۆتەوە، ئەم نەگۆڕان و نوێ نەبوونەوەیە لەکایەیی سیاسی وسەرهەڵنەدانی هیچ ڕێکچە و ڕێبازێکی جیاواز، وایکردووە دوو وهم ڕاوەدووی خەیاڵی خەڵک بنێت، وەهمی گۆڕان لە ڕێگای ئەو هێزە نە گۆڕانەی کە دروشمی گۆڕانیان بەرزکردۆتەوەو هەرواها وەهمی نەگۆڕانیش بەو هێزانەی بانگەشەی ئەبەدیو نەگۆڕان و مانەوەی خۆیان دەکەن، هاوکێشەی گۆڕان و نەگۆڕان لە کایەیی سیاسی بەش بەحاڵی ئێستا پەیوەستە بە بەتاڵکردنەوەی ئەم دوو وەهمە، جا هەم وەهمی گۆڕان بە هێزی نەگۆڕ و هەم وەهمی نەگۆڕان بەو هێزانەی گۆڕانیان ئاسانە ، بەڵام بە ڕێکارو ڕێبازێک کە جیاوازبێت لە ڕێکارو ڕێبازی ڕابردوو