ده‌ستگیرکراوان، به‌بێ دادگایی کردن له‌هه‌رێمی کوردستاندا له‌زیندانه‌کاندا ده‌هێڵدرێنه‌وه
پارێزه‌رێک: چالاکێکی سیاسی له‌هه‌ولێر دوو ساڵه ده‌ستبه‌سه‌ره‌و هێشتا دادگایی نه‌کراوه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له‌ده‌ستگیرکراوه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستاندا ماوه‌یه‌کى زۆر له‌زیندانه‌کاندا ده‌هێڵدرێنه‌وه به‌بێ دادگایی‌کردن، ئه‌وه‌ش به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدارى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى توند کردووه‌ته‌وه.
ته‌حسین یاسین نموونه‌ی یه‌کێک له‌و زیندانیکراوانه‌یه، ئه‌و له‌هه‌ولێر ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستگیرکراوه
نه‌ریمان ئه‌حمه‌د پارێزه‌ری ته‌حسین یاسن، ئه‌و چالاکوانه سیاسییه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرکراوه به‌هاوڵاتی وت: "ماوه‌ی دوو ساڵه ته‌حسین له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکراوه، کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تی رووبه‌ڕوو کراوه‌ته‌وه، زیاتر له‌وه‌یا خۆی ده‌بینێته‌وه گوایه هه‌ستاوه به‌تێکدانی ئاسایشی شاری هه‌ولێر، وه‌ک ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پێشتر بۆ چالاکانی بادینان و هه‌ولێر دروستکراوه".
هه‌روه‌ها وتیشی:"ته‌حسین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری ئازادییه له‌هه‌ولێر ته‌نها ئه‌وه تاوانیه‌تی، دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌و له‌ڕابردوودا بۆخۆم سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ولێرم کرد پرسیارم کرد وتیان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ره ده‌ستگیرمان کردووه".
ئه‌و پارێزه‌ره ده‌شڵێت:"له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه چه‌ندین جار ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراوه، چه‌ندین جار هه‌وڵی بۆدراوه‌و رێکخراوه‌کانیش ئاگادارکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێئه‌نجام بوون".
"تائێستا چه‌ند پارێزه‌رێک ویستوویانه ببنه پارێزه‌ری، به‌ڵام کێشه‌یان بۆ دروست ده‌کرێت، ئه‌وه دوو ساڵه هیچ دادگایی نه‌کراوه، به‌ڵام بڕیاره 12 ی 6 یه‌که‌م رۆژی دادگایی کردنی بێت".، پارێزه‌ره‌که‌ى واى وت.
هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی پشتڕاستیده‌کاته‌وه که ئه‌ندامی ئه‌وانه‌و ده‌ستگیرکراوه.
تارا حسێن، هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، وتی :"به‌ڵێ ته‌حسین ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادییه و ته‌نها ئه‌وه‌ش تاوانه‌که‌یه‌تی".
عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌شیلادزێ ده‌ستگیرکرابوون ته‌نها چه‌ند که‌سێکیان دادگایی کراون، وتیشى :" له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستانیش 70 ده‌ستگیرکراو هه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێکیان ئازادبوون".
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که ئه‌و دۆسیانه سه‌رۆکی ده‌سته لێی ئاگاداره‌و له‌لای ئه‌وان نییه، وتیشى:"هیچ داتایه‌کمان له‌به‌رده‌ست نییه چه‌ند که‌س ده‌ستگیرکراوه به‌بێ دادگایی کردن هێڵدراونه‌ته‌وه".
تائێستا له‌بادینان 81 که‌س و له‌هه‌ولێر 22 که‌س به‌بێ دادگایی زیندانی‌کراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌کیان ئازادکراون.
به‌پێی زانیاریه‌کانی هاوڵاتی که له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیکه‌وتووه، له‌ده‌سپێکی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا له‌بادینان 81 که‌س به‌بێ دادگایی کردن ده‌ستگیرکراون و 12 که‌سیان تائێستا به‌بێ دادگایی‌کردن له‌زیندان ماونه‌ته‌وه.