مرۆڤی لاواز ئەم لوتبەرزی و لەخۆبایبونە لە چی؟
3 ساڵ لەمەوپێش
دڵشاد تالەبانی
تۆ ومنی مرۆڤ لاوازترین گیانەوەرین ، هەموو لە دڵۆپێکی ئاو دروست بوین. کە لە دایک دەبین بێ دەسەڵات،خۆ پیس دەکەین ، هیچ نازانین وبەرگەی هیچ ناگرین ، داوا وویستەکانمان تەنها بە گریان و هاوار دەردەبرێن . قورئانیش زۆری لە سەر مرۆڤ باس کردوە (فَلْێنڤُڕ الْإِنسَانُ مِمَّ خُلِقَ . الگارق ٥ - إِنَّا خَڵقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّگْفَهٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِیهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِییعًا بَصِیرًا. الانسان ٢). کە گەورە دەبێت جیاوازی دەردەکەوێت، لە زۆربەدا وویست وئارەزوو و تەماعی زۆرە . هەموو ئامرازێک بەکار دەهێنێت بۆ تێرکردنی ئارەزوەکان و گەیشتن بە ئامانج ( والعصر إِنَّ الْإِنسَانَ ڵفِی خُسر. العصر ١و٢). کە هەر دەستی داری گرت هێندێک دەسەڵاتی پەیدا کرد ئیتر کەس ناناسێت ، بێ بەزەییە، لوتی دەگاتە کەشکەڵەکی ئاسمان و ئەرز نابینێت ، وا دەزانێت هەر دەمێنێت ، نازانێت هیج نیە لەم گەردونەدا ( ولا تمش فی اڵرچ مرحا إنک لن تخرق اڵرچ ولن تبلغ الجبال گولا. الإسراو37 - ۆڵا تُصَعِّرْ خَدَّکَ لِلنَّاسِ ۆڵا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْچِ مَرَحًا ۖ إِنَّ ٱللَّهَ ڵا یُحِبُّ کُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍۢ . لقمان ١١٨) . زۆر تەماعکارە و مافی هەموو هەموو کەس و هەموو شتێک دەخوات و پێشێلی دەکات (ۆتَأْکُلُونَ التُّرَاپَ أَکْلًا لَّمًّا ۆتُحِبُّونَ الْمَاڵ حُبًّا جَمًّا. الفجر ١٩ و ٢٠ - مَا أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُ ۆمَا کَسَبَ. مسد ٢- ێحْسَبُ أَنَّ مَاڵهُ أَخْڵدَهُ . الهمزە ٣) ، کە ناشیبێت ، نەخۆش دەکوێت و لێ دەکەوێت لاوازترین گیانەورە و هانا وتەشەبوس بۆ هەموو شتێک دەبات ( وإِژَا أَنْعَمْنَا عَڵى الْإِنسَانِ أَعْرَچَ ۆنَأَى بِجَانِبِهِ ۆإِژَا مَسَّهُ الشَّرُّ کَانَ ێئُوسً .الإسراو ٨٣ - إِنَّ الإنسان خُلِقَ هَلُوعاً . إِژَا مَسَّهُ الشر جَزُوعاً . ۆإِژَا مَسَّهُ الخیر مَنُوعاً. معارج ١١٩،١٢٠ و١٢١) . بێ بەزەیی ، دڵرەق و ستەمکار و وا دەزانێت هەر وا بەهێز دەبێت ، خۆی بیر دەچێتەوە ( أَێحْسَبُ أَن لَّن ێقْدِرَ عَڵیْهِ أَحَدٌ . البلد ٥ ) . کە دەکەوێتە ساڵەوە وپیر دەبیت، لە منداڵەکە بی دەسەڵات تر دەبێت، هەموو شتی بیر دەچێتەوە ، زۆر جارخۆشی پیس دەکات، دەزانێت ژیان وا نەبوە کە بیری لێ کردوەتەوە ئەمە کۆتایە ( ۆاللَّهُ خَڵقَکُمْ پُمَّ ێتَۆفَّاکُمْ ۚ ۆمِنکُم مَّن یُرَدُّ إِڵىٰ أَرْژَلِ الْعُمُڕ لِکَیْ ڵا ێعْڵمَ بَعْدَ عِلْمٍ شَیْئًا . النحل ٧٠).
بە کورتی ئەمە زیاتر بۆ دەسەڵاتدار و بەرپرسان و چاوچنۆکو تێر نەبوەکانە. وا مەزانن ژیان ئەزەلیە، بیر بکەنەوە خۆتان چی بوون و چۆن گەیشتنە ئەو شوێنە، رۆژیکیش هیچتان نامێنێت یان تامی نامێنێت کە نەخۆش دەکەون یان پیر و لاواز وبێ دەسەڵات دەبن. ئیتر ئەو لوتبەرزی، لە خۆ بایی بوون و کەسنەناسین و ستەمانە لە پیناوچیدا؟ گەنجینەی دونیاتان هەبێت ، هەر بەشێکی زۆر کەمی بەکەڵە. سەدان کۆشک و تەلارتان هەبێت ، تەنها چەند ژوری بەکار دێت. دەیان ئەتۆمبیلتان هەبێت، هەر یەکێکی پێویستە . سەدان و سەدان حمایەتان هەبێت، کە نەخۆش کەوتن یان پیر بوون کەڵکیان بۆتان نامینیت، یان بارتان لاربوو دەورتان چۆڵ دەکەن. هەزاران ژنیشتان هەبێت ، گەر بتوانن دەرەقەتی یەکیکیش بێن، پاشان ئەوەش نابێت. ماف خواردنی گشتی خەڵک لە دزی لە تەنها کەسێک گەڵێک خرابترە . بۆ نەوەکانیس کۆی بکەنەوە مننەتتان نازانن و بە فیڕۆی دەدەن. سەرئەنجامیش هەر دوو مەتری ئەرز وچەند مەتر خامە ، گەر دەست کەوێت، بەر نەفرەتی خەڵکیش دەکەون... بۆیە بیریک لە خۆتان بکەنەوە ، دونیاش دەوران دەورانە...دەسەڵاتدارانی کورد وا دەزانن دەسەڵاتیان زۆرە، کە چی لە جاو دەوڵەتاندا وەک کوێخایەکیش نین کە سەربەخۆو سەرپشک بن، راستە زۆر مافی خەڵکی لای خۆمان دەخۆن، بەڵام بۆ بەڕیوەبردن پێویستە چاو دەستیان لە ناوەند بێت بۆ هەموو کاریک دەست لەو پان دەکریتەوە ، لە رووی سەربازیشەوە بەەرگەی یەک شەق لە باسور ، باکور یان رۆژهەڵاتیشەوە ناگرین ، لە بەر ئەوەی جەماوەر رازی نین ، خۆیان بە مافخوراو دەزانن ، دیوار ودۆڵێکی زۆر گەورە لە نیوان خەڵک دەسەڵات هەیە بۆیە خەڵک خەریکە ئینتمای نیشتمانی و نەتەوایەتیشی بیر دەچێتەوە. ململانیش لە سەر هیج دەکەن. نە بە تەنگی خۆیانەوە دێن و نە تەنانەت بە تەنگی خۆشیانەوە دێن.